یونیسێف، سندووقی منداڵانی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به زۆریی ژماره‌ی منداڵانی هه‌ڵاتووی سووریه وریایی داوه‌و داوای له وڵاتانی جیهان کردوه ڕه‌چاوی ژیان‌و گوزه‌رانی منداڵان بكهنو له سه‌ر سنوره‌كان نه‌یانهێڵنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕ یونیسێف زیاتر له سێ به‌شی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به‌ره‌و ئورووپا كۆچ ده‌كه‌ن منداڵن، به جۆرێك تا ئێستا ١٠٦ههزار منداڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان كۆچیان كردوه .
ههربۆیهیش یونیسێف داوای له سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه كردوه كه په‌نابه‌ران ڕووی تێده‌كه‌ن كه به‌ر له هاتنی وه‌رزی زستان پێداویستییه گرینگه‌كانی په‌نابه‌ران دابین بكهنو ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ش منداڵیان پێیه، به زوترین كات سنوره‌كانیان به‌ڕوودا بكرێته‌وه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا به سه‌دان هه‌زار که‌س که زۆربه‌یان خه‌ڵکی سووریه‌ن له ترسی ناله‌باریی دۆخی وڵاته‌كه‌یان ڕوویان له وڵاتانی ئورووپا كردوه .