ئەمڕۆ دۆناڵد تڕا‌مپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسڕائیل پوختەیەکی لە ناوەرۆکی ڕێککەوتنی سەدە بۆ چارەسەری کێشەی ئیسڕائیل و فەلەستین ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە زۆر لە وڵاتانی عەڕەبی بەو ڕێککەوتنە ڕازین.
دەقی گەڵاڵەی ڕێککەوتنەکە لە چەند خاڵدا ئاماژەی پێکراوە کە بریتین لە:
– ده‌وڵه‌تێک بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان داده‌مه‌زرێ و شانبه‌شانی ئیسرائیل كار ده‌كا
– ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین هاوتایه له‌گه‌ڵ به‌دیهێنانی ئاسایش بۆ ئیسرائیل
– قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌كرێته پایته‌ختی فه‌له‌ستین
– ئیسرائیل ئاماده ده‌بێ بۆ سازان و دانوستان
– ئیسرائیل ڕێز له ڕۆڵی مێژوویی مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌گرێ
-ڕێگه به موسڵمانان ده‌درێ سه‌ردانی ئه‌قسا بكه‌ن
– ئه‌مریكا دان ده‌نێ به كۆمه‌ڵگه جووله‌كه نشینه‌كانی كه‌ناری خۆرئاوا
– بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ئیسرائیل هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێی نیشته‌جێبوون درووست ناكا
– ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌بێ پابه‌ند بێ به ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و – ئازادی میدیا و دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ
– ئه‌مریكا دان ده‌نێت به نه‌خشه‌ی نوێی ناوچه‌كە
– ئه‌گه‌ر مه‌حموود عه‌باس ڕێگه‌ی ئاشتی هه‌ڵبژێرێ، ئه‌مریكا له هه‌موو هه‌نگاوه‌كان له‌گه‌ڵی ده‌بێ
– سندووقێک بۆ كۆمه‌كی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی درووست ده‌كرێ
– له ڕێگه‌ی پرد و تونێل و ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری خۆرئاوا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه












