کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێن ئێران به دروستکردنی٩بهنداو له سه‌ر چۆمی سیروان شه‌ڕی ئاو به دژی هه‌رێمی کوردستانی ده‌ست پێکردوه.
ئێران ئاوی هەرێمی كوردستان گل ده‌داته‌وه
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان به ئاماژه به‌وه‌ی لە ئێستادا ئێران سەرقاڵی دروستكردنی ٩ بەنداوە لەسەر ئاوی سیروان، ده‌ڵێ بەپێی دەستووری عێراق پێویستە حكومەتی ناوه‌ندیی عێراق داوا لەو وڵاتە بكا چیتر مەترسی لەسەر ئاوی عێراق دروست نەكا، بەڵام حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێڕاق تائێستا ئەو داوایەی نەكردوە .
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئێران لەسەر ڕووباری سیروان چەند پرۆژەی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه که بریتین له پرۆژەی بەنداو یان پرۆژەی لێدانی تونێل‌و لادانی ئاو . به قسه‌ی ڕه‌حمان خانی هەندێك لەو پرۆژانە لە ئێستادا تەواوبوون ئاویان تیادا كۆدەكرێتەوە، هەندێكێشیان کاریان له‌سه‌ر دهکرێو و خەریكه كارەكانیان ته‌واو ده‌بێ.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ده‌ڵێ دروستكردنی ئەو بەنداو و تونێلانە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاریگەریی هەیە لەسەر ئاوی بەنداوی دەربەندیخان‌و سەرچاوەكانی ئەو ئاوەی دێتە نێو بەنداوەكەوە، لەوێشەوە كاریگەریی خراپ له‌سه‌ر ناوچەكانی خوارووی بەنداوەكەش كە ناوچەكانی گەرمیانه داده‌نێ.
ئه‌و ده‌ڵێ چەند جار داوای پێڕاگه‌یشتن‌و تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته بۆ ئەنجوومەنی وەزیران به‌رزکراوه‌ته‌وه، بەڵام بەپێی دەستوور ئەوەی ئەو ئاوانەی كە دەرەوەی سنوورەكانن لە دەسەڵاتی حكوومەتی ناوەندی دایە كاریان لەسەر بكا‌و، حکومه‌تی ناوه‌ندیش له به‌غدا تا ئێستا له‌و باره‌وه هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بوه.
لەگەڵ حكوومەتی ئێران نەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان”.