ژنێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی ” ئاناهیتا قوبائیان” خەڵاتیی شوالییەی فەڕانسەی پێ دەبەخشرێ.
ئاناهیتا قوبائیان وێنەگری کوردی خەڵکی کرماشان، دووهەمین کەسە کە لە بواری فەرهەنگ و هونەر و وێژەدا خەڵاتی شوالییەی فەڕانسە وەردەگرێت. چالاکی و ماندووبوون و زەحمەتی ئەو خاتوونە بووەتە هۆی ئەوەی کە سەرنجی پسپۆڕانی فەڕانسەیی بۆ لای هونەرەکەی ڕابکێشێ. ئاناهیتا قوبائیان خەڵکی کرماشانە و لە بواری مێژوودا دوکتورای هەیە، لە وڵاتی فەرانسە نیشتەجێیە و لە بواری وێنەگری و کاری هونەریدا سەرکەوتوو بووە. یەکێک لە کارە گرینگەکانی ناوبراو، گالێریی ” ڕێگای ئاوریشم”ە کە لە باشترین کارەکانی ئەو خاتوونە کوردە دێتە ئەژمار.
وڵاتی فەڕانسە بەهۆی سەرکەوتوویی و هەوڵ و ماندووبوونی ئەو خاتوونەوە، خەڵاتیی شوالییەی پێ دەبەخشێ.











