ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی بۆ ئورووپا راده‌که‌ن هه‌ر دێ‌و زیاتر دهبێو هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌و ساڵدا له ٤٠٠ هه‌زار که‌س زیاتر ببن.
ئاژانسی په‌نابه‌رانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان ده‌ڵێ به‌پێی به‌راوردی ئه‌وان ئه‌ژماری ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی ئه‌مساڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕایان کردوه‌و ویستوویانه له ڕێگای ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه بگه‌نه ئورووپا؛ له ٤٥٠ هه‌زار که‌س زیاتر ده‌بن.
ئه‌و ئاژانسه‌ی سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه داوای یارمه‌تیی به‌په‌له‌ی بۆ پێڕاگه‌یشتن‌و حاواندنه‌وه‌ی ئه‌و سێلاوه له حه‌شیمه‌تی ئاواره‌و په‌ناخوازه کردوه.
یه‌کیه‌تیی ئورووپا ده‌ڵێ ڕووتێکردنی ئه‌و سه‌دان هه‌زار که‌سه بۆ ئورووپا له ئێستادا له حاڵێک دایه که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ٣٧٠هه‌زار په‌ناخواز که زۆربه‌یشیان خه‌ڵکی سووریه بوون، خۆیان گه‌یاندۆته چه‌ند وڵاتێکی ئه‌و یه‌کیه‌تییه.