٩ میلیۆن که‌س له ئێران به ته‌واوی نهخوێندهوارنو ١١ میلیۆن که‌سیش خوێنده‌واریی زۆر که‌میان هه‌یه.
سه‌رۆکی نێهزه‌تی خوێنده‌وارکردنی ئێران له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ جیا له‌وه ٩ میلیۆن که‌سی دیکه‌ش له حه‌شیمه‌تی ئێران تا ئاستی ناوه‌ندی خوێندوویانه.
باقرزاده ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌خوێنده‌وارو که‌مخوێنده‌وار له ئێران زۆره، به‌ڵام له حه‌شیمه‌تی ژنانی نه‌خوێنده‌وار له چاو ساڵانی زوو که‌م بۆته‌وه. ئه‌و له‌باره‌ی ئاماری ژنانی نه‌خوێنده‌وار ده‌ڵێ ژماره‌ی ئه‌و ده‌سته له ژنان تا ئاستی سه‌دی ٨ که‌می کردوه.
شایانی باسه به‌پێی دوایین ئاماری حه‌شیمه‌ت له ئێران نیزیک به ٣٩ میلیۆن که‌س له حه‌شیمه‌تی ٧٨میلیۆن که‌سیی ئێران له ژنا پێکهاتووه.