ئالمان ده‌ڵێ ئێستا دڵنیاین که داعش له دژی پێشمه‌رگه چه‌کی شیمیایی به‌کار هێناوه.
ئاژانسی زانیاری‌و پاراستنی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان ده‌ڵێ داعش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ستی بۆ چه‌کی شیمیایی بردوه.
جێرارد شیندلێر، سه‌رۆکی ئاژانسی زانیارییه‌کانی ئاڵمانی فێدراڵ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “بیلد” گوتویه‌تی دوای لێکۆڵینه‌وه‌و تاقیکردنه‌وه له سه‌ر نموونه کۆکراوه‌کان له خوێنی پێشمه‌رگه‌کان که له شه‌ڕی داعشدا بریندار ببوون، ده‌رکه‌وتوه که داعش چه‌کی شیمیایی له دژی ئه‌وان به‌کار هێناوه.
شیندلێر ده‌ڵێ گازی ژه‌هراویی به‌کارهاتوو له‌و هێرشانه له جۆری ” خه‌ردل” بووه که دوای داگیرکرانی زانکۆی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌رهه‌م هاتووه.
مانگی ڕابردووش کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا پێداگرییان له‌سه‌ر دڵنیابوونیان له برینداربوونی پێشمه‌رگه‌کان به چه‌کی شیمیایی کردبوو، ئه‌وانیش گوتبوویان که گازی خه‌ردڵ بووهره هۆی بلۆقکردنی پێست و نێو سییه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی بهرکهوتوونو ئه‌و ژارهیان هه‌ڵمژیوه.