هاوپه‌یمانیی عه‌ڕه‌بی به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌ڕه‌بستان خۆی بۆ گرتنه‌وه‌ی سه‌نعا له ده‌ستی حوسییه‌کان ڕێکخستوه.
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزێکی زۆری هاوپه‌یمانیی عه‌ڕه‌بی بۆ گرتنه‌وه‌ی سه‌نعا، پایته‌ختی یه‌مه‌ن که له‌لایه‌ن حوسییه‌کانو “عه‌بدوڵڵا ساڵح”ه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، له‌و وڵاته کۆبوونه‌وه‌و ئاماده‌کاری بۆ شه‌ڕێکی گه‌وره ده‌که‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه ویشکانییهکانی عه‌ڕه‌بستان، ئیمارات‌و قه‌ته‌ر له پارێزگایه‌کی یه‌مه‌ندا جێگیر بوون‌و به‌ره‌و سه‌نعا پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌جووڵێن. وه‌ک له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوه قه‌راره ٦ هه‌زار سه‌ربازی سودانیش خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و عه‌مه‌لیاته تا له شه‌ڕ دژی عه‌بدوڵا ساڵح‌و حوسییه‌کاندا به‌شدار بن، هه‌روه‌ها باس له به‌شداریی هێزی ویشکایی میسر‌و کۆوهیتیش له‌و عه‌مه‌لیاته گه‌وره‌یه‌دا کراوه.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه سه‌رله‌شکه‌ر ئه‌لعه‌سیری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عه‌ڕه‌بستان ڕایگه‌یاندوه که هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له ئێستادا عه‌مه‌لیاتی خۆیان له شاری عهدهنڕا بۆ سه‌ر شاره‌کانی ” ته‌عز” و ” مارب” گواستۆته‌وه‌و هێزه هاوبه‌شه‌کانی عه‌ڕه‌بستان، ئیمارات، کۆوه‌یت، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین، میسر‌و سودانیش له گرتنه‌وه‌ی سه‌نعادا به‌شدار ده‌بن.