مەحموودی نازری کوڕی فەتحاڵی بەگی “بێکەژ” کە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بریندار ببوو، پاش چەند ڕۆژ لە کۆما دا بوون و مانەوە لە نەخۆشخانە، کۆتایی بە ژیانی پڕ لە شوورەیی هات.
مەحموود نازری لە نێوەڕاستەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی ماڵەکەیانی لە گوندی بێکەژەوە گواستەوە بۆ شارۆچکەی ڕەبەتو بە ئاشکرا بوو بە هاوکارو هاودەستی ئیتلاعات و دامو دەزگای سەرکوتو جاسووسیی کۆماری ئیسلامی.
مەحموود لە ڕەبەت چەکی جاشەتی هەڵگرتو هەتا ئەو کاتەی دەستی قەدەر کۆتایی بە ژیانی چەپەڵی هێنا، لە سەر خەیانەتو خۆفرۆشی بەردەوام مایەوە. ئهو بەهۆی سنوورنەناسینی لە خەیانەتو خراپە دژی بزووتنەوەی کوردستانو خەڵکی ناوچە، جێگە و پێگەی لە دامو دەزگای جاسووسیی کۆماری ئیسلامیدا چووە سەرو بوو بە کادرێکی دیاری ئیتلاعات. بە گوشار و وەعدە و فریودان دەیان و سەدان لاوی کردە بەسیج و ئیتلاعاتی. مهحمود ههروهها لە شەهید کردنی پێشمەرگەی شەهید ڕەئوف کۆلەسەیی دا دەستی هەبوو. هەر وەها لە عەمەلیاتی کوشتنی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دیموکرات، حەسەن شاگووپ، لەگەڵ دابوو و دەگوترێ کە یەکەمین کەس بووە کە چۆتەسەر تەرمەکەی.
مەحموودی فەتحاڵیبەگ دەستێکی باڵای هەبوو لە گوشارهێنان بۆ سەر بنەماڵەی پێشمەرگەکان لە ناوچەی ڕەبەت.
ئەو خائینە ناسراوە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو،١٥ ی خەرمانان لە کاتێکدا بەماشێنی خۆی دەچووە ورمێ لە ڕێگا تەسادوف دەکاو بە توندی بریندار دەبێو دوای دوو ڕۆژ بههۆی سهختیی برینهکانی کۆتایی بە ژیانی هات.
بهپێی ههواڵی گهیشتوو له ناوچهی ڕهبهت مردنی مەحموود نازریی خائینو خۆفرۆش بووە هۆی دڵخۆشیی خەڵکی ناوچە بە گشتیو بە تایبەتی ئەو بنەماڵانەی بە هۆی پیلانو بەرنامەی ئەو تاوانبارە، کەسوکاریان تووشی گیران و دەربەدەری و گیان لە دەستدان هاتبوون.