لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢٤٠ هاووڵاتیی گیرۆدەبوو بە ماددەی سڕکەر لە کرماشان گیانیان لەدەست داوە.
بەرپرسی پزیشکی یاسایی پارێزگای کرماشان، باسی لەوە کرد کە قوربانیانی گیرۆدەی ماددەی هۆشبەر لە کرماشان دوو بەرابەر زیادی کردوە.
سەلیم خانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “لە ماوەی ٩ مانگی ئەمساڵدا، ٢٤٠ هاووڵاتی لە شاری کرماشان، بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە گیانیان لەدەست داوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە پزیشکییە، ئەو ڕێژەیە لە گیان لەدەستدانی تووشبووان بە ماددەی سڕکەر، لەچاو ساڵی ڕابردوو دوو بەرابەر زیادی کردووە.











