ئەمریکا هۆشداری داوەتە حکوومەتی عێراق لەهەمبەر هێرش بۆسەر باڵوێزخانە و بەرژەوەندییەکانی لە عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند کە دۆخی ئێستای عێراق بەھۆی میلیشیاكانی سەر بە ئێران ئاڵۆزە و داواش لە حكوومەتی عێراق دەكا باڵوێزخانە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریکا بپارێزێت.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆخی ئاڵۆزی ئێستای عێراق، بەھۆی میلیشیاكانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە و لە مانگی رابردووەوە ١٤ جار کۆماری ئیسلامی ئێران و میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە ھێرشیان كردۆتە سەر باڵوێزخانەكەمان لە عێراق.
داواش لە حكوومەتی عێراق دەكا، ئەركەكانی بەجێبێنێ لە پارێزگاریكردنی باڵوێزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریكا لە بەغدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژە بەوەش دەكات کە تا ئێستاش دۆخی ئەمنیی ئاڵۆزە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڕەشەن، بۆیە لە حاڵەتی ئامادەباشی داین و چاودێری دۆخەکە دەکەین.
جێی ئاماژەیە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو ھێرشێكی مووشەكی كرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا و بەپێی ھەواڵی میدیاكانی عێراق كەسێک بەهۆی ئەو مووشەکبارانەوە بریندار بووە.












