باوکی شه‌هید ئه‌بووبه‌کر قادرپوور له شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 15 ی خه‌رمانان کاک هه‌مزه قادرپوور، ناسراو به هه‌مزه هووڵ له شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
کاک هه‌مزه باوکی شه‌هید ئه‌بووبه‌کر قادرپوور، پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو که له زیندانی ورمێ به بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ئێعدام کرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی لهبنهماڵهو کوسوکاری کاک هه‌مزه ده‌کاو خۆمان به شه‌ریکه خهمو ماته‌میان ده‌زانین.