لە شاری سەقز پەردە لە سەر نووسراوەکانی “محەممەد ئەمینی” ناسراو بە “سەرکەوت” لادرا.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی له شاری سەقز ڕێوڕەسمی پەردە لادان لە کتێبی” قاقای برین” نووسراوەی محەممەد ئەمینی ناسراو بە (سەرکەوت) بە بەشداری بەشێک لە ئەدیبان و نووسەران بەڕێوەچوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “کوردستان و کورد”، ڕۆژی شەممە ٥ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی لە شاری مێژوویی و ئەدەبیی شاری سەقز پەردە لەسەر کتێبی “قاقای برین” نووسراوەی “محەممەد ئەمینی” ناسراو بە سەرکەوت لادرا و بەشێکی بەرچاو لە شاعیران، نووسەران، ڕەخنەگران و بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەدەبدۆستی شاری سەقز لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون.
لەو ڕێوڕەسمەدا مامۆستایان و نووسەران و کەسانی دیارو ئەدەبیی و ڕووناکبیرانی کوردستان وەکوو مامۆستایان، شەماڵ، ئاسۆ، نامۆ، دوکتور ئەمیر زارعزادە، ساریە فەتحوڵاهی، بڕیار،سکاڵا ژیلەمۆ، مادی گەردیگلانی، موختار، بەشدار بوون و وتار و شێعریان خوێندەوە و و تێبینییەکانی خۆیانیان هێنایە بەرباس.











