ئابووریناسان ده‌ڵێن جگه له هاورده‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری کاڵا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، توانای كڕینی خه‌ڵكی ئێرانیش تا ئاستێكی زۆر دابه‌زیوه‌و خه‌ڵك به گشتی توانای كه‌ڵكوه‌رگرتن له کاڵا نێوخۆییه‌کانیان نییه‌و ته‌نانه‌ت ناتوانن به‌رهه‌مه ده‌ره‌جه ١ و ٢یهكانی وڵاتی چینیش بكڕن.
چالاكانی بازاڕ له ئێران ده‌ڵێن گرانی كهلوپهلو ناسه‌قامگیری له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌وه‌نده بوو كه یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و كات ده‌یگوت توانای كۆنتڕۆڵی بازاڕمان نییه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه نرخی كاڵاكانی نێوخۆ و هاورده به خێرایی به‌رزبوویه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی گه‌شه‌ی بازرگانیی ئێران له ماوه‌ی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌حمه‌دی نژاددا وڵاتی چین بازاڕی ئێرانی داگیرکرد، بۆ نموونه لوستێر، چرا لامپا، تلویزیۆن، ئێڵ سی دی، بادام زه‌مینی، سیر، مجه‌سه‌مه، ده‌زگای زهبتو په‌خش، مایكروویو، موبایل، خشته، ماشێنی جل شوشتن، پارچه، جانتای قوتابخانه، چه‌مه‌دان، بڵینگۆی ماشێن، سه‌عات، لیوان، كه‌ره، لامپی كه‌م مه‌سره‌ف، كه‌وچك و چه‌نگاڵ، په‌شمی حه‌لاجی كرا‌و، ده‌سته‌وانه‌ی پزیشكی، سێشوار، بووكه‌ڵه، میكرۆفۆن، باتری، پاچو پێمه‌ڕه، ڕیشتاش، شانه، زیپ، كووره‌ی به‌رقی، تیخ، بزمار، پۆنیز، پێچ‌و مۆره، ئه‌سباب بازی، موقناتیس، ڕه‌ژی، لم‌و خیز، چاویلكه، چادرو خێوه‌ت، له‌چكه، ملپێچ، ته‌رازوو، تێل دڕوو، ئاڵكۆڵ، یارییه ویدیۆییه‌كان، كاغه‌ز و مقه‌با، چه‌سب، سه‌بووس، هێدفۆن، هاچه‌ر، ئاردی سۆیا، ده‌سته‌وانه، شیلانگ، گۆره‌وی، كاشی، فه‌ڕش، بڵینگۆ، گا‌و سه‌ندووق، ته‌گه‌رو حه‌سیری له چینه‌وه هاورده‌ی ئێران ده‌کرا.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئامارێكی دیكه ٨٣٠ تۆن قه‌ڵه‌م تراش، ٢٤٧ تۆن پاكوون، ٧٨٠ تۆن جۆره‌كانی بزمار، ٧٨٠ كیلۆ ڕه‌خت ئاویزی دار، ٧١٣ تۆن سیر، ٣٨٨ تۆن نیسك، ١٨٤ تۆن زه‌رده‌چێوه، ٤٨ تۆن نۆك، ١٦٠ تۆن ده‌زوو و ماسووره، ١٦٠ كیلۆ خهمیربازی، تۆنێك مۆم، ١٤ تۆن به‌رده‌پێ، ١٦ تۆن بۆیاخی كه‌وشان، ١٠ تۆن زیپ و ٣٥ تۆن ده‌رزی له چینه‌وه هاورده‌ی ئێران كراوه.
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی قاچاخكردنی كاڵا له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له یه‌ك میلیارد دۆلاره‌وه سه‌ره‌تا گه‌یشته ٦ میلیارد دۆلار‌و له كۆتایی سه‌رکۆماریی ناوبراودا بڕی قاچاخكردنی كاڵا له‌٢٠ میلیارد دۆلار تێپه‌ڕی.