کرێکارێکی خەڵکی ڕژهەڵاتی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی پارێزگای دهۆک لە باشوری کوردستان گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پینج شەممە، ٣ی ڕێبەندان، کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “بەهمەن ڕەحیمی”، تەمەن ٣٩ ساڵ لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا.
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لە کاتی کارکردندا بەهۆی بەربوونەوەی بلۆک بەسەریدا گیانی لەدەست داوەو هەر لەو ڕووداوەدا کرێکارێکی تریش کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بریندار بووە.
بە پێی زانیاریەکان ژمارەی ئەو کرێکارانەی بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو لە باشوری کوردستان گیانیان لەدەست داوە ژمارەیان گەیشتووەتە شەش کەس.
شایانی باسە بەهۆی قەیرانی ئابووری و خراپی ژیان و گوزەران ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیداکردنی بژێوی ڕوو دەکەنە هەرێمی کوردستان.











