مێهدی مووسه‌وی نژاد، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی وزه‌ی مه‌جلیس ده‌ڵێ كه ستادی به‌ره‌نگاربوونه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵییه ئابوورییه‌كان، گه‌نده‌ڵییه‌كی ٨٠ میلیارد تمه‌نیی له ستادی به‌ڕێوه‌به‌ریی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ئاشكرا كرد به‌ڵام، به هۆی به كه‌مزانینی ئه‌م بڕه پاره‌یه لێكۆڵینه‌وه له‌م په‌روه‌نده‌یه نه‌كرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لی شهمس ئه‌رده‌كانی، دامه‌زرێنه‌ری ناوچه‌ی ئازادی قێشم به‌م زووانه قاچاخكردنی سووته‌مه‌نیی به گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵیی كه‌لوپه‌ل زانی‌و گوتی، ساڵانه نزیك به ١٥ میلیارد دۆلار سووته‌مه‌نی و ٢٠ میلیارد دۆلار كاڵا له ئێران به قاچاغ ده‌برێ یان دههێندرێو ئاسته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆره كه هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئێران كه‌وتۆته ده‌ست باندێكی قاچاخچی.
عه‌لی شهمس ئه‌رده‌كانی گوتی، قاچاخكردن له ئێران‌دا بۆته شوغڵێكی میللی‌و زۆربه‌ی قاچاخچیانی ئێران پێوه‌ندییان به گازۆئیلهوه هه‌یه‌و هۆكاره‌كه‌ش هه‌رزانبوونی نرخی گازۆئیله له‌چاو وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری ئێران.
شهمس ئه‌رده‌كانی ده‌ڵێ بۆ نموونه نرخی گازۆئیل له ئێران ٥٠٠ تمهنو له وڵاتی توركیه‌ش ٦٠٠٠تمهنهو له حاڵه‌تێکدا قاچاخچییه‌کان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ‌و به كهینو به‌ین له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئه‌رده‌بیل ڕۆژانه ٣٠٠ هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نی به قاچاخ بۆ وڵاتی توركیه ده‌نێردرێ که داهاته‌که‌ی ٣٠٠ هه‌زار دۆلار له ڕۆژداو له ساڵدا بڕی ١ میلیارد دۆلار بووه.