له‌مساڵدا تا ئێستا سه‌دان هێکتار له دارستان‌و ناوچه کوێستانییهکانو ڕه‌زو باخی خه‌ڵک له ناوچه‌ی پارێزراوی شاهۆ و کۆساڵان سووتاوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم گرنگییه‌کی ئه‌وتۆیان به‌و کاره‌ساته نه‌داوه.
شاره‌زایانی ژینگه ده‌ڵێن جیا له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌و ناوچانه لێدانی ئه‌و به‌نداوانه‌ش که پێشتر کاری کارناسیی ته‌واویان بۆ نه‌کراوه وایکردوه به‌ره‌به‌ره فره‌یی ژینگه‌یی ئه‌و ناوچانه له نێوبچن. ئه‌وان دوو به‌نداوی داریانو بلبه‌ر به‌نموونه دێننه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی قه‌یرانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له‌و ساڵدا 11 حاڵه‌تی ئاگرکه‌وتنه‌وه له نێو ناوچه کوێستانیو پارێزراوه‌کانی کۆساڵان ڕوویان داوه که دوایین حاڵه‌تی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ئه‌و حه‌وتوویه بوو که به‌هۆی دره‌نگ پێزانین‌و دره‌نگ فریاکه‌وتنی زیانێکی زۆری به دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ری گوندی ” ڕه‌زاو” گه‌یاندوه.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان ده‌ڵێ به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ئهمساڵسهدان هێکتار له دارستان‌و ناوچه کوێستانییهکانو ڕه‌زو باخی خه‌ڵک له ناوچه‌ی پارێزراوی شاهۆ و کۆساڵان سووتاوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم گرنگییه‌کی ئه‌وتۆیان به‌و کاره‌ساته نه‌داوه‌و تا ئێستا ڕێکخراوی ژینگهپارێزیو ناوه‌نده به‌رپرسیاره‌کانی دیکه له کوردستان هیچ لێدوانێکی ڕه‌سمییان له‌سه‌ر مه‌حکومکردنی ئه‌و ڕووداوانه نه‌داوه.