ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا بە بۆنەی ٧٤مین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، وەکوو بۆنەیەکی گرینگ لە مێژووی خەباتی گەلی کورد سیمینارێکی لە چوار پانێلی جیاجیادا بەڕێوە برد.
لەو سیمینارەدا کە لە ژێر ناوی “کۆماری کوردستان ئەزموونێکی شکۆدار و هێمای یەکڕێزی نەتەوەییە بۆ بونیاتنانی سەروەریی نیشتمانیی” پێکهاتووە، نوێنەری هەرکام لە چوار حیزبی بەشدار لەو ناوەندە باسەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن.
لەو سمینارەدا هەرکام لە بەڕێزان
کەماڵ کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان (هەلومەرجی مێژوویی و سیاسیی کۆماری کوردستان )
حەسەن شەڕەفی جێگری یەکەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (تایبەتمەندیی نەتەوەیی و دێموکراتێکی کۆماری کوردستان و دەسکەوتەکانی)
عەبدوڵڵا ئازەربار، ئەندامی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کاریگەریی کۆماری کوردستان لەسەر پەرەسەندنی هەستی نەتەوەیی لە بەشەکانی دیکەی کوردستان)
ڕەزا کەعبی، جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ( کەموکوڕییەکانی کۆماری کوردستان و هۆکارەکانی هەرەسهێنانی ئەو کۆمارە).
دواتر ڕاپۆڕتی تەکمیلی سمینارەکە بڵاو دەبێتەوە.