له حاڵێکدا به‌پێی بڕیاری پێشوو بڕیار بوو ١٦٨ میلیارد تمه‌ن بۆ کارکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ڕێگای ئاسنی کرماشان ته‌رخان بکرێ، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه ئابوورییه‌ی کوردستان له‌مساڵدا تاق قرانێکی نه‌دراوه‌تێ.
موجته‌با نیککهردار، بریکاری کاروباری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پارێزگاری کرماشان له‌گه‌ڵ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ: بێبه‌شکردنی رێگای ئاسنی کرماشان له بودجه له‌مساڵدا له حاڵێک دایه که 170 میلیارد تمه‌ن بۆ پڕۆژه‌ی ڕێگای ئاسنی قه‌زوین بۆ ڕه‌شت ته‌رخان کراوهتێو پێیان دراوه.
ئه‌و گوتی بودجه‌ی په‌سندکراو بۆ ڕێگای ئاسنی قه‌زوین_ ره‌شت ٢٤٠ میلیارد تمه‌نه که ئه‌مساڵ ١٧٠ میلیارد تمه‌نی تێکراوه، به‌ڵام تاق یه‌ک قڕان له‌و ١٧٠ میلیارد تمه‌نه‌ی بۆ ڕێگای ئاسنی کرماشان_ مه‌لایر ته‌رخان کراوه، به‌و پارێزگایه نه‌دراوه.
بریکاری کاروباری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پارێزگاری کرماشان ڕه‌خنه‌ی له ده‌وڵه‌ت گرتوه‌و ده‌ڵێ بودجه‌ی پڕۆژه‌و کاروباری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پارێزگاکان ده‌بێ به‌سه‌ر ئه‌واندا دابه‌ش بکرێ، نه‌ک ئه‌وه‌ی به حه‌زی خۆت پارێزگایه‌ک پڕ و پارێزگایه‌کی دیکه‌ی بۆ قڕ بکه‌ی، چونکی ئه‌گه‌ر پووڵ نییه، ده‌بوا بۆ پڕۆژه‌که‌ی “قه‌زوین _ ڕه‌شت”یش نه‌بوایه، به‌ڵام مادام هه‌یه، ئێمه‌ش به‌شمان ده‌وێ.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن نیککردار له حاڵێک دایه که له‌مساڵدا هیچ بودجه‌یه‌کیش بۆ به‌رده‌وامبوون له لێدانی ڕێگای ئاسنی ورمێ_ مه‌هاباد ته‌رخان نه‌کراوه.
نادر قازی‌پوور، نوێنه‌ری شاری ورمێ‌ش به داننان به‌و فهرقو جیاوازییه زۆره‌ی له ته‌رخانکردنی بودجه به‌سه‌ر پارێزگاکان‌و پڕۆژه‌کاندا ده‌کرێ، ده‌ڵێ چۆنه ئه‌و پڕۆژه‌یه که ده‌بوا ساڵی 88 و 6 ساڵ له‌وه پێش ته‌واو کرابا ئاوا پشتگوێ خراوه به‌ڵام بودجه بۆ پڕۆژه‌ی رێگای ئاسنی قه‌زوین بۆ ڕه‌شت که شار‌و شوێنی له‌دایکبوونی نه‌وبه‌خت، جێگری سه‌رۆک کۆماره یه‌کجێ دراوه.