• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

باوک و کوڕ لە زیندانی بێدادیدا/ بەشی دووهەم

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/01/21
جۆری بابەت: ئەدەب

ئەوکات کە من گیرابووم، گرووی زەربەتی سپا هەموویان خەڵکی “خمین شهر” بوون. شەوانە دەچوونە مەئمورییەت و بەبێ تەلەفات نەدەهاتنەوە و بە ڕۆژیش دەهاتنە لای من و ئەزیەتیان دەکردم و مەسخەرەیان دەکردم. ڕۆژێک فەرماندەکەیان کوژرابوو و زۆر تووڕە و نارەحەت بوون و هاتن بانگیان کردم و وەپێش خۆیان دام. گوتم بۆ کوێم دەبەن، گوتیان ئێعدامت دەکەین. گوتم خۆ ئێستا دادگایی نەکراوم ئێعدامی چی؟ گوتیان فەرماندەکەمان کوژراوە و دەبێ تۆڵەی لەتۆ بکەینەوە. لەبن دیوارێک ڕایانگرتم و چاویان بەستم و گێلان گێدانی تفەنگیان کێشا. هەموو ئەوانە بۆ ئازاردانی ڕووحی بوو.

بەو برینداری و بەو وەزعە خراپەی کە هەمبوو ماوەی مانگێک لە ئینفرادیدا بووم. نەئاگام لەکەس بوو نە کەسیش ئاگای لەمن بوو. ماوەی سێ مانگ لە مەهاباد بووم، ملاقاتیشم نەبوو. پێش من بابمیان برد بۆ زیندانی دەریا لە ورمێ و دوای تەکمیلی پەروەندەی منیش، دەگەڵ جەمعێک لەو پێشمەرگانەی لە قازیاوایە گیرابوون وەک حوسێن چاوشێنی و شەهریار باهووش و یۆنس بەیتاسی و محەممەد قارەمانی چاویان بەستین و سواری ماشێنیان کردین و بردیانین بۆ زیندانی دەریا و لەوێ چاوم بە باوکم کەوتەوە.

دوای نیزیک بە ٤ مانگ یەکەم ملاقاتیان دا بە من و بابم.  دایکم و منداڵەکان هاتبوون. هیچ کاممان توانای قسەکردنمان نەبوو و کارمان تەنیا گریان و چاولێککردن بوو.

دوای چەند مانگ مانەوە بردیانمە دادگا. حاکمی شەرع و دادستان و بازجوو لەوێ بوون. گوتیان بە حوکمی ئەوەی چەکت پێ بووە و بەدژی نیزام قیامت کردوە و زیددی ئینقلابی، بە محارب دەناسرێی و مەحکووم بە ئیعدامی. دوایە هێنایانمەوە زیندان و لەو ڕۆژەوە هەر چاوەڕوانی جیبەجێکردنی حوکمەکەم بووم. پاش ماوەیەک پەروەندەکەم هاتەوە و گوتیان بە پلەیەک داشکاندن سزاکەم بۆ زیندانی ئەبەد گۆڕاوە.

بەپێی ئەوەی حوکمەکەم هاتبۆوە لە بابمیان جودا کردمەوە و بردیانم بۆ بەندی سیاسی کە بەندی ٧و٨ بوو. لە بەندی تازە چاوم بە عەڕەبی کەوتەوە کە پێشتر حوکمی ١٥ ساڵیان دابوویە. پاشان جەماعەتێکی دیکەم ناسی کە شوێنەواری زۆر باشیان لەسەر من هەبوو لە ماوەی ئەو ٦ساڵ زیندانی بوونەمدا.

وردە وردە برینەکانم چاک دەبوونەوە و بە وەرزش و کتێب خوێندنەوە زیندانمان تێدەپەڕاند .ساڵەکانی دەهەی ٦٠ دەهەی ئیعدام و بێ سەروشوێنی و بلاتەکلیفی زیندانییەکان بوو.  ڕۆژ نەبوو چەند کەسێک ئیعدام نەکرێن و هۆیەکەشی ئەوە بوو کە هەموو رۆژێ پێشمەرگە عەمەلیاتی دەکرد و پاسداران بە لێشاو دەکوژران و ئەوانیش تۆڵەی خۆیان لە زیندانییەکان دەکردەوە. جارێک ٣٠ کەسیان پێکەوە ئیعدام کرد و جارێک ٢٤ کەسیان ئیعدام کرد و جارێک دوازدە کەسیان ئیعدام کرد و  دوایە کار گەیشتە ٥٩ نەفەرەکەی مهاباد کە زۆربەیانم دەناسی و لە زیندان دیبوومن.

ئەو ماوەیەی کە لە بابمیان جودا کردبوومەوە حەوتووانە یەکترمان لە حەساری زیندان دەدی کە دەهات بۆ نەوت وەرگرتن. باوکم لە ڕێگەی پاک و خاوێنی زیندان کەمە داهاتێکی دەست دەکەوت و دەیناردەوە بۆ دایکم و منداڵان، بەڵام زۆری نەبرد کە ئێعدامیان کرد. لە ڕێگەی کەسێکەوە هەواڵم زانی کە باوکم بۆ ئێعدام دەبەن. بەهەر جۆرێک بوو خۆم گەیاندە پاش قفڵە و دیتم دەستی بابمیان گرتوە و دەیبەن. هاوارم کرد کە ڕاوەستن. هەم ئەمن و هەم بابم دەپاڕاینەوە کە ئیجازەمان بدەن یەکتر لە باوەش کەین و خودا حافیزی بکەین، بەڵام نەیاندەهێشت. بابم هاواری کرد و گوتی بێدینانە لە بنەماڵەکەم هەر ئەو کوڕەم لێرەیە، لێمگەڕێن با ماچی بکەم . پاسدارەکانیش زۆر بێبەزێیانە جنێوێکیان پێدا و گوتیان ئەگەر بێدەنگ نەبی کوڕەکەشت دێنینە لای تۆ . ئەمنیش ئەوە هەر دەگریم و دەپاڕێمەوە بەڵام فایدەی نەبوو بابمیان برد و منیشیان بە گریانەوە بردەوە بەندەکەی خۆم. چەند ڕۆژ دواتر ئەخباری ئوستانی کە هەواڵەکانی کوردستان و عەمەلیاتەکانی باس دەکرد، لە هەواڵەکاندا ڕایگەیاند ئەحمەد باختە کە مەحکوم بە ئیعدام بووە، حوکمەکەی جێبەجێ کراوە… دوایە بیستم دایکم چوو بوو تەرمەکەی وەرگرێتەوە و نەیاندابۆوە کە بیبا لە مهاباد بینێژێ، بەڵام نیشانیان نەدابوو و پێیان گوتبوو لە قەبرستانی ئەرمەنییەکان لە قوڵکەیەکیان هاویشتوە و گڵیان بەسەر داداوە؛ شوێنەکەشیان نیشان دابوو. لەو بارودۆخەدا ئەمن لە زینداندا فکری بنەماڵە و ئازاری نێو زیندان و بێدەسەڵاتی ئۆقرەیان لێ هەڵگرتبووم.

وردە وردە ئێمە لە زینداندا خۆمان سازمان دا و وەک تەشکیلاتێکی غەیری رەسمی کۆبوونەوەمان دەگرت و هەواڵەکانمان بە یەکتر دەگەیاند. ساڵەکانی ٦٣ و ٦٤ و٦٥ ساڵی خۆتەحویلدانەوەی پێشمەرگەکان بوو، بۆ ئێمە لە نێو زینداندا زۆر ناخۆش بوو بە تایبەتی ئەگەر فەرماندەیەک خۆی تەحویل دەداوە دەیان هێنا بۆ زیندان و قسەی بۆ ئێمە دەکرد. بەرپرسانی زیندان و ناوەندە ئەمنیەتییەکان مەبەستیان ئەوە بوو کە رووحیەمان تێک بشکێنن و واز لە حیزب بێنین، بەڵام ئەو پیلانەیان هیچ سودێکی نەبوو، چوونکی دەمانزانی ئەو پێشمەرگە تەسلیمییانەش کە دەیاناهێنان هیچیان بە دڵەوە قسان ناکەن و رەنگە لەژێر شکەنجەدا مەجبووریان کردبن…

بەشی 3 و کۆتایی لە ژمارەی داهاتوو

 

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist