بهردهوێنهی ئاشوری له کامیاران هه‌م مه‌ترسیی دزرانو هه‌م مه‌ترسیی فه‌وتانی له‌سه‌ره.
ماڵپه‌ڕی “مهرگان” که له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕاپۆرتێکی ئاماده کردوه، ده‌ڵێ بهردهنووسو بهردهوێنهکان له ڕیزی ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ن که به مێژووی زیندوو ناودهبرێنو، هه‌ر کام له‌وان ڕووداوێکی مێژوویی یان زه‌مه‌نێک له ڕابردوومان بۆ ده‌گێڕنه‌وه.
له‌و راپۆرته‌دا هاتوه که سه‌ره‌ڕای گرینگی‌و بایه‌خی ئه‌و شوێنه‌وارانه به‌ڵام زۆر له‌و میراته گرانباییانه له کوردستان پشتگوێ خراون‌و بواری له‌بار بۆ تاڵانکردنیان یان وێرانبوونیان خۆش کراوه که بهردهوێنهی ٢٧٠٠ ساڵه‌ی ئاشووری له کامیاران له پارێزگای سنه یه‌ک له‌وانه.
” مهرگان” ده‌ڵێ ئه‌و بهردهوێنهیه که ده‌ورانده‌وری به هێڵی بزماریی ئاشوورییه‌کان نووسراوه، لای کۆنینه‌ناس، توێژهرانو زمانناسه‌کان بایه‌خێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه، که‌چی له کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به ئه‌مانی خودا و به قه‌زاو قه‌ده‌ر سپێردراوه.
به‌پێێ ئه‌و ڕاپۆرته بهردوێنهی ئاشوری له کامیاران به‌هۆی ڕووداوه سروشتییه‌کانی وه‌ک باو بۆران، به‌فر و تیشکی خۆر له وه‌رزه جیاوازه‌کاندا مه‌ترسیی له‌سه‌ره، ئه‌وه جیا له‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێک بۆ پاراستنی ئه‌و شوێنه‌واره به‌بایه‌خه نه‌دراوه، به جۆرێک که هیچ نیگابان‌و چاوه‌دێرێکی بۆ دانه‌ندراوه.
” مهرگان” نوسیویه‌تی که‌مته‌رخه‌میی ناوه‌نده به‌رپرسیاره‌کان بۆ پاراستنی ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییه له کامیاران له حاڵێکدایه که له چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆر هه‌وڵ بۆ کۆڵینی ئه‌و شاخه له‌لایه‌ن که‌سانی هه‌لپه‌رسته‌وه دراوه.