• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

چالاکانی هونەری لە بەر دەم پێناسە گەلێکی ئەمنییەتی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/09/10
جۆری بابەت: ئەدەب

رۆژهەڵاتی کوردستان کۆنەوە تا ئێستا و بە تایبەتی 10ساڵی ڕابردوو بەردەوام مەکۆی چالاکییە ئەدەبی و هونەرییەکانە، بە دڵنیاییەوە هەر جم و جۆڵێکی هزری و رووناکبیریش لەو مەکۆیانەوە سەر هەڵدەدا. ئەو چالاکییانە بەردەوام تا دێ پان و بەرینتر دەبێتەوە و هەموو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە، دیارە کە ئەو چالاکییانە لە ناو یەک چوارچێوەی تایبەت بەرتەسک نابێتەوە. لە هەموو بوارەکانی هونەر وەکوو: سینەما، ئەدەبیات، شانۆ، موزیک، شێوەکاری، پەیکەرەسازی و هتد، تەنانەت رێکخراوە ژینگەپارێزییەکان و رێکخراوە مەدەنییەکانی تریش هەموویان لە سەر یەک هێڵی هاوبەش هەنگاو دەنێن و کاریگەرییەکی ئەرینی و راستەوخۆیان لە سەر شارستانییەت و بیری نوێ و مۆدێڕن هەیە.
ئەنجومەن ئەدەبییەکان، سەرچاوەیەکی گرینگ و تایبەتی ئەو چالاکیانەن و بەردەوام و بێ پسانەوە هەموو هەوڵ و ماندووبوونیکییان لە پێناو زمان و ئەدەب و کەلتووری نەتەوەکەیانە، واتە لە پێناو هیچ ئامانجێک یا خۆ ئیدۆئۆلۆژییەکی تایبەت دا نییە.
بەڵام بە داخەوە لە درێژەی ئەو ساڵانە تا ئێستا هەموو ئەو چالاکییانە پێناسەی ئەمنییەتی بۆ کراوە و هەر جارەی بە بیانوویک گوشاریان خستۆتە سەر ئەو بنکانە و دایان خستوون و بەریان بە چالاکییەکانیان گرتووە. تۆمەز دەبێ مەترسی کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی چ بێ کە دەسەڵات لێی تۆقیوە؟
ساڵانە بە دەیان کۆنسێرتی مۆسیقای کوردی، کۆڕی رێز گرتنی شاعیران و نووسەران، سێمینار و کۆنفڕانسە ئەدەبی و هونەرییەکان و دەیان کۆڕی تر پەک دەخاتەوە و بە بیانووی دروشم گەلیک وەکوو: « تیکدانای ئاسایشی نەتەوەیی و مەترسی بۆ ڕای گشتی» دەرگای زۆرینەی چالاکییە هونەری و ئەدەبییەکان قفڵ و گرێ دەدا.
پێش گرتن بە بەڕێوەچوونی کۆڕی رێز گرتن لە شاعیری ناسراوی کورد «جەلال مەلەکشا» لە شاری سنە بە بیانووی «ئەمنییەتی نەتەوەیی» لە بەرچاوترین کردەوەی ناحەز و دژە هونەر و ئەدەبیاتی کوردی بوو، کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو پەڕی بێ چاو و رووییەوە چوونە بەر دەرگای شوێنی کۆڕەکە و هۆشدارییان دایە خەڵک شوینی بەڕێوەچوونی کۆڕەکە بەجی بێڵن و لەو لاشەوە نەیان هێشتبوو کە مامۆستا جەلال مەلەکشا لە ماڵەوە بێتە دەرێ.
ئەو جۆرە کردەوانەی کە کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە چالاکان و نووسەرانی کورد دەیکا هیچ پاساوێک هەڵناگرێ، بەڵکوو هەڵگری پەیامێکی سیاسی و نگریسە کە نزیک بە 40 ساڵە هەر چەشنە جم و جۆڵ و چالاکییەکی ئەدەبی و هونەری لە کوردستان لە ژێر چەتری ئەمنییەتی دا پێناسە دەکاتەوە.
خالێکی تر کە جێی تێڕامانە و هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی وەکوو پڕۆژەیەکی هەمیشەیی لەنگەریان لە سەر گرتووە، هەوڵ دان بە پێی پلان و بەرنامەی تایبەت بۆ دوور کردنەوەی چالاکە هونەرییەکانە لە ناوخۆی کوردستان. واتە کۆماری ئیسلامی ساڵانە بە دەیان نووسەر و هونەرمەند و چالاکی مەدەنی لە ژێر قورسایی ئەو پێناسە گەلە پەڕیوەی وڵاتانی تر دەکا هەتا بەو چەشنە زەبرێکی کاریگەر لە ڕەوتی چالاکییە هونەرییەکان لە کوردستان بدا.

بە دڵنیاییەوە هەموو ئەو چالاکییانە باسکی بەهێز و چارەنووس‌سازی نەتەوەیەکن کە لە ژێر چەتری زمان و فکری سیاسی دەوڵەتێکی دیکتاتۆر دایە. هەموو هەنگاوێک بۆ گەشەی زمان و ئەدەب و کەلتووری نەتەوەی کورد لەوێوە سەرچاوە دەگرێ، هەر بۆیە بە گرینگی دان بەو بابەتە پێویستە هەر تاکێکی کورد لە ناو هەموو چین و تویژەکانی کۆمەڵگا بەرهەڵستی ئەو پێناسە بێ‌بنەما و چەواشەکارانەی کۆماری ئیسلامی بێتەوە. بە دڵنیاییەوە رەوتی چالاکییە هونەرییەکان هیج کات لە جووڵە ناکەوێ و بەردەوام لە زاو و زێ دادەبێ.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist