کە هەر دەڵێی بۆ ئەمڕۆی نووسیون
پێشکەشە بە گیانی ئالان و هەموو ئەو مناڵانەی لە رێگای چوون بۆ وڵاتانی ئەمن‌دا گیانیان لەدەست داوە
من ناهێڵم
ئه‌م گریانه هه‌رگیز ڕه‌نگی بچێته‌وه
من ناهێڵم
ئه‌م مردنه ژیان بیری بچێته‌وه
من ئه‌م زوڵمه
له‌ناو شووشه‌به‌ندی شیعرا
دائه‌نێم بۆ:
ئه‌و زارۆکه‌ی
دوای چه‌ند قه‌ڕنێ دێت و ئه‌زێ و
له ڕه‌حمی ئه‌م وڵاته‌وه سه‌ر ده‌ردێنێ و
ئه‌لف و بێی چرا فێر ئه‌بێ و
ئه‌م غه‌دره ئه‌خوێنێته‌وه!
****
زه‌ریای به‌سام و که‌شتییه‌ک،
ڕه‌نگی نه‌هات،
هاژه‌ی شه‌و و ڕه‌وه قرش و،مانگه شه‌وێکی ترسا‌و و
«با»یه‌کی شێت،زه‌ریای به‌سام وکه‌شتییه‌ک،
ڕه‌نگی نه‌هات،
له خه‌ون دوورتر که‌ناره و
له ڕه‌نگی ووڵاتیش دوورتر چراکانه و
ئه‌وه‌ی نزیک بێ هه‌ر بزه‌ی سمێڵه‌که‌ی قاچاخچییه و
ئاوێکه شێت،
به‌حری «ئیجه» و که‌شتییه‌کی پیره‌مێردو
فه‌رهادێک و شیرینێک و ڕه‌نگێکی شێت،
زه‌ریای سامدار
که‌شتییه‌کی سه‌ره‌ونخون
ڕه‌نگێکی مۆن
هاژه‌ی مه‌رگ و گه‌له‌قرشێ
خه‌ون به زیندوویی ئه‌خۆن!
****
ئەوەتەی کۆچ هەیە، کۆچ ئەکەم !
ئەوەتەی گڕ هەیە، ئەسوتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە، ئەخنکێم
ئەوەتەی تیغ هەیە، قوربانیم.
ئەوەتەی خاک هەیە، بێخاکم.
ئەوەتەی شاخ هەیە، من تلۆر دەبمەوە و
ئەوەتەی دار هەیە، لێ ئەدرێم !
من لە پێش «مو‌سا»وە، ئاوارەم.
پێش «مەسیح»، من خاچم.
پێش « قوڕەیش»، من زیندە بە چاڵ و
پێش «حوسەین»، من سەری بڕاوم .!
شێرکۆ بێکه‌س
لە ژماره ٦٦٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه