• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کرانەوەی پەرتووکخانەی کوردی لە دێی گاگەش لە ناوچەی مەهاباد

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/01/19
جۆری بابەت: کوردستان

لەلایەن خەڵکی ئاوایی گاگەش و بە هەوڵ و هیممەتی چەند کەسایەتی و فێرگە و ئەنجوومەن، پەرتووکخانەی کوردی لەو گوندە دامەزرا.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی لە ئاوایی گاگەشی خوارێ سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن دانیشتوانی ئاوایی، بە شێوەی خۆڕسکانە و هەروەها بە بەشداریی چەند فێرگە وئەنجومەن، لە ڕیوڕەسمێکدا پەرتووکخانەی کوردی کرایەوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا وانەبێژی ڕێنووسی زمانی کوردی پێشەوا کاردانی ڕێوڕەسمەکەی بەڕێوە برد و مامۆستا مەلا قادر، مامۆستای ئاوایی گاگەش لە دەسپێکی بەرنامەکەدا چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
کەماڵ شەریف‌ گەیلانی وەک نوێنەری ئەنجومەنی ئیزەرتوو وتارێکی پێشکەش کرد. گرووپی سروودی گاگەشی باوەمەر سروودی “خوایە وەتەن ئاوا کەی”یان پێشکەش کرد.
سووسەن حەسەنزادە زمانناس و مامۆستای زمانی کوردی بە نوێنەرایەتی لە فێرگەی کوردیی مامۆستا زیرەک لەسەر چۆنیەتیی پەرەپێدانی خوێندنەوەی کتێب بە وردی دوا و بە خوێندنەوەی شێعری بەندیخانەی مامۆستا قانع کۆتایی بە وتارەکەی هێنا.
بەرپرسی پەرتووکخانەی گاگەشی باوەمەر ئامانج محەممەدزادە بە شیکردنەوەی بارودۆخی کردنەوەی پەرتووکخانەکە، بە کورتی باسێکی پێشکەش کرد. ئازاد ئەمینی بە نوێنەرایەتی لە لایەن ئەنجومەنی هیوای زانست و ئەنوەر ئیسماعیل‌پوور وەک نوێنەری پەرتووکخانەی ڕووناکیی موکریانی شاری گوێگتەپە، وتاری خۆیان سەبارەت بە گرینگیی بوونی پەرتووکخانە پێشکەشی ئامادەبوان کرد.
فیلم‌هەڵگری کۆڕەکە مۆحسێن حیسامی، دەسکەوتی ڕاهێنانی گرووپی شانۆی گاگەشی باوەمەر بە سەرپەرەستی بازید جەهانیفەڕ کە بەیتی سەرەمەڕی مامۆستا هەژاری هەردەم زیندوویان بە شانۆ ئامادە کردبوو، پێشکەشی ئامادەبوان کرا. مەولوود محەممەدی سەبارەت بە گاگەش و خەڵکی گاگەش شێعرێکی پێشکەش کرد. لە کۆتاییدا سابیر ژاکاو زمانناس و لێکۆڵەری فەلسەفە، لەسەر پێوەندیی نێوان زمان و پەرتووکخانە باسێکی پێشکەش کرد.
دواتر بە کردنەوەی پەرتووکخانەی گاگەشی باوەمەر و پێشکەشکردنی پەرتووک‌گەلی بەنرخ لە لایەن ئەنجوومەنی هیوای زانست، ئەنجومەنی ئیزەرتوو و فێرگەی کوردیی مامۆستا زیرەک، ڕیوڕەسمەکە کۆتایی پێهات.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist