ڕؤژی پێنجشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه – ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێز ئیبراهیم عه‌لیزاده ده‌بیرئه‌وه‌ڵی کۆمه‌ڵه، سه‌ردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبه‌وه به‌سه‌رپه‌رستی خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشوازیان لێ‌کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا به‌ڕێز ئیبراهیمی عه‌لیزاده پیرۆزبایی کۆنگره‌ی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی له هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
له‌م دیداره‌دا به‌ڕێز خالید عه‌زیزی وێڕای به‌خێرهێنانی هه‌یئه‌تی میوان، چه‌ند بابه‌تێکی سیاسی سه‌باره‌ت به ئێران و کوردستان و شیکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و خوێندنه‌وه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچه‌که خسته به‌رباس.
تاووتوێ و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سیاسی ئێران و کوردستان و ناوچه‌که و پێگه‌ی کورد چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره بوون.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا هه‌یئه‌تی میوان سه‌ردانی موزه‌ی شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانانی مووشەکبارانی قه‌ڵای دێموکراتیان کرد، له کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا جه‌ختیان له هاوکارییه‌کانی دوولایه‌ن کرده‌وه.