دوای هاتنەدەری تاکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام، ڕێککەوتنەکە لاواز بوو و ئورووپاییەکان بێ ئەمریکا نەیانتوانی هیچ هەنگاوێک بچنە پێش و ئێستا ئەو ڕێککەوتنە گەیشتۆتە سەرانلێژی هەڵوەشانەوە.
ڕێککەوتنی بەرجام ڕێگەیەک بوو بۆ پێشگرتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا دەستی بەچەکی ناو‌کی ڕانەگا، بەڵام کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی دروست کردنی مووشەکی بالستیک و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان و پێکهێنانی هێز و میلیشیا بۆ کردەوەی تێرۆریستی بوو بەهۆی کێشە بۆ ڕێککەوتنەکە و سەرەنجام ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە هاتە دەرەوە.
کۆماری ئیسلامی تا ئێستا پێنج هەنگاوی بە مەبەستی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە هەڵگرتووە کە بۆتە هۆی تووڕەیی وڵاتانی ئورووپایی و تا ئێستا چەند جارێک هۆشدارییان داوەتە ئێران کە ڕێککەوتنەکە پێشێل نەکا.
وڵاتانی ئورووپایی و بە تایبەت فەڕانسە و ئا‌ڵمان و بریتانیا لە کۆبوونەوەیەکی وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپادا ڕایانگەیاند کە ئەگەر ئێران پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبێ، گەمارۆکانی سەر ئێران دەگەڕێنەوە بۆ پێش ڕێککەوتنی بەرجام و ئێران بە تەواوی گەمارۆی دەخرێتە سەر.
دۆناڵد ترامپ، لە تویتێکدا پشتگیریی خۆی بۆ لێدوانێکی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دژی ئێران ڕاگەیاند کە نووسیبووی “دەبێ ڕێککەوتنی ترامپ بە ڕێککەوتنی ئێران بگۆڕینەوە. من هاوڕام”.
لە تازەترین لێدواندا” ژان ئیڤ لۆدریان” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌را‌نسە دووپاتی کردەوە، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی ئێران ڕازیبوونی تارانه به دانوستان بۆ ڕێككه‌وتنێكی نوێی فراوان و كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
هەر لەم پێوەندییەدا ستیڤن منوچین، وه‌زیری خەزێنەداریی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند کە ، واشینگتۆن له‌و باوه‌ڕه‌دایه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریەک له فه‌ڕا‌نسە، بریتانیا و ئا‌ڵمان له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ڕای خۆیان خسته پاڵ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا، به‌م نزیكانه سزایەكی به‌كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هه‌موو لایه‌ک به‌یاننامه‌ی هه‌رسێ وڵاتی ئورووپاییان بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دیتوە و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به زووترین كات ده‌ست به‌كاری هاوبه‌ش بكه‌ین، پێشبینیش ده‌كه‌ین له كاتێكی زۆر نزیكدا سزای به‌كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنین.
ناوبراو ڕایگەیاند کە له‌گه‌ڵ مایک پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆیان له‌باره‌ی ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌و سێ وڵاته ئورووپاییە كردووه.
لەبەرامبەر ئەو داواکارییەی وڵاتانی ئورووپایی‌دا، محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: “تاران ئاماده نییه جارێكی دیكه گفتوگۆ له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ناوكی بكات”.
هەروەها ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا گوتی: “له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی نا به‌جێ یان نیازخراپی به‌رامبه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، وه‌ڵامێكی توندی هاوشێوه و گونجاویان بۆ ڕێكاره‌كانی ئورووپا ده‌بێ”.
لە پێوەندی لەگەڵ ڕێککەوتنەکە، شرۆڤەکارێکی ئەمریکایی دەڵێ: ” ڕێککەوتنی بەرجام مردووە و بەخاک سپێردراوە”.