لە درێژەی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە بۆ ڕێزگرتن و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکڕایینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە لە زانکۆکانی ئێران دەستی پێکرد،هەر زوو هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خۆپێشاندەران لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا دەستی پێکرد و ژمارەیەک خۆپێشاندەر دەسبەسەرکران .
بە پێی هەواڵی چالاکانی خوێندکاریی زانکۆی “ڕازی” کرماشان٣ خوێندکاری ئەو زانکۆیە ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی بەفرانباری ۹٨ی هەتاوی بەناوەکانی “ئەشکان والیزادە، سەلاح غەریبی، نەبی تەڕدەست” و “سیاوەش حەیاتی” ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراون ، بەڵام لە شوێنی ڕاگیرانیان و چارەنووسیشیان هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.