وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی قسەکانی نەفیسە کوهنەوەردی لەسەر ئاگادار بوون لە مووشەکبارانی قەڵای دێموکڕات ڕەتکردەوە .
دوای ئەوەی کە نەفیسە کوهنەوەرد هەواڵنێری تەلەڤزیۆنی بی بی سی، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی ئاگاداری مووشەکبارانی سەر قەڵای دێموکرات بووە ، وتەبێژی حکوومەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی ناوبراوی دایەوە کە لە بەشێکی ڕوونکردنەوەکەدا گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، “جوتیار عادل” ڕه‌تی كرده‌وه کە حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری پێشوه‌خته‌ی له‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووبێت، كه له ڕابردوودا كرایه سه‌ر باره‌گاكانی دێموكڕات له سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه.
له ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه: “لەم ڕۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوە داوە کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی موشەکیی ساڵی ٢٠١٨ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی. ئەم ھەواڵە دوورە لە ڕاستی و ڕەتی دەکەینەوە”.
رۆژی شه‌ممه ٨ی سێپتێمبه‌ری ٢٠١٨، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ١٠ مووشه‌كی دوورهاوێژی ئاڕاسته‌ی باره‌گاكانی حیزبی دێموكرات له سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه كرد.
مووشه‌كبارانه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پلینیۆمی حیزبی دێموكراتی كوردستان، كه شه‌ش مانگ جارێک ئه‌و حیزبه ئه‌نجامی ده‌دا و ئامانج لێی ئاماده‌كاری بوو بۆ كۆنگره.
له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا نزیكه‌ی ١٥ كادیر و سه‌ركرده‌ی دێموكرات گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی ٤٠ كه‌سی دیكه بریندار بوون.