هەورەبرووسکە گیانی لە کەسێکی خەڵکی گوندی چواردیواری بۆکان ستاند.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، ١٦ ی خەرمانان کەسێکی خەڵکی گوندی چواردیواری بۆکان بەناوی قارەمان ڕەحیمی، کوڕی خاڵە کانەبی بەهۆی هەورەبرووسکە گیانی لە دەستداوە.
پەیامنێرانی کوردستانو کورد لە شارەکانی دیکەی کوردستانیشەوە باس لە زیانو زەرەری زۆری ئەو زریانو ڕەشەبایە دەکەن کە ڕۆژی ڕابردوو لە زۆربەی شارەکانی کوردستان هەڵیکردبوو، بەوەش زیانو زەرەرێکی زۆر بە خەڵک بە تایبەت وەرزێڕانو ئاژەڵداران گەیشتوە.