له خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژههڵاتو ڕۆژاوای کوردستان له زوریخی سوئیس پشتیوانی له داوای په‌ناخوازان بۆ وه‌رگیرانیان له وڵاتانی ئورووپایی کرا.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ١٤ی خه‌رمانان له‌لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و گرووپ”ئارارات”ه‌وه ڕێکخرابوو، ده‌یان که‌س به‌شدارییان تێداکردو به بیرهێنانه‌وه‌ی تراژیدیی مه‌رگی ئالانی سێ ساڵان، پشتگیری‌یان له داوای په‌ناخوازانی ڕۆژاوای کوردستان بۆ وه‌رگیرانیان له وڵاتانی ڕۆژاوایی کرد.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن خوسره‌و مسته‌فانه‌ژاد، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سوئیسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خوێندرایه‌وه‌و له په‌یامه‌که‌یدا وێڕای مه‌حکومکردنی پشگیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د، باس له سیاسه‌تی دژه‌کوردانه‌ی ئێران‌و تورکیه له ئالوگۆره‌کانی ئێستای ناوچه‌که‌دا کرابوو.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له وڵاتانی ئورووپایی گیرابوو که له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردوودا به سیاسه‌تی ناکارای خۆیان بواری ئه‌وه‌یان بۆ به‌شار ئه‌سه‌دو گڕووپه توندره‌وه ئیسلامییه‌کان له سووریه ڕه‌خساندوه خۆراوای کوردستان بکه‌نه مه‌یدانی شه‌ڕو ئه‌وه‌ش شاڵاوای په‌ناخوازانی کوردی لێکه‌وتۆته‌وه.