بە هەوڵی خێرخوازان و گیانی لێبووردەیی بنەماڵەیەکی سەردەشتی لاوێکی سەردەشت لە مەرگ ڕزگاری بوو.
لاوێکی خەڵکی سەردەشت کە بە ئیعدام مەحکووم کرابوو، بە یارمەتی چالاکانیی مەدەنی و خەڵکی خێرخوازی ئەو شارە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانبار، لاوێکی کورد خەڵکی سەردەشت بە ناوی “عەبدوڵڵا محەممەدپوور” ، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
ئەو لاوە کوردە کە هاوینی ١٣٩٣ی هەتاوی، له ئاکامی دمەقاڵەو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، ئامۆزایەکی خۆی بە ناوی “ڕێبوار محەممەدپوور” دەکوژێ و بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” مەحکووم دەکرێت. ناوبراو پاش ٥ ساڵ زیندانی، بە یارمەتیی چالاکانی مەدەنی و خێرخوازان لە ئێعدام ڕزگاری بوو.
وەک ئاگادارین ماوەی چەند ساڵێکە چالاکانی نێوخۆ خەریکی پەرەپێدانی ڕوحی هاوکاری و لێبووردەیین و تا ئێستا چەند کەسێک لەو ڕێگەیەوە لە مەرگ ڕزگاریان بووە.