کرێکارانی پاککه‌ره‌وه‌ی شاره‌وانیی شارۆ شنۆ که زبڵ‌و زاڵی ماڵان کۆده‌که‌نه‌وه، مانیان گرتوه. ئه‌وان ده‌ڵێن ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگه مووچه‌و حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان دواکه‌وتوه‌و به‌رپرسانی شاره‌وانی گوێ به کێشه‌و گرفته‌کانیان ناده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد مانگرتنی ئه‌و کرێکارانه وایکردوه خه‌ڵک تووشی کێشه ببنه‌وه‌و بۆ خۆیان له خه‌می فڕیدانو له‌نێوبردنی زبڵ‌و زاڵی ماڵه‌وه‌یاندا بن.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد هاتنه ئارای ئه‌و دۆخه‌و دواکه‌وتنی حه‌قده‌ستی ئه‌و کرێکاره زه‌حمه‌تکێشانه له حاڵێک دایه که هه‌موو مووچه‌و حه‌قده‌ستی ئه‌وان به لایه‌نی زۆریشه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌درێ به شاره‌وانی.
به‌مجۆره‌ی له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوه خه‌ڵک مانگانه به‌پێی پسووله‌یه‌ک بڕی ٤٠٠٠ تمه‌ن ده‌ده‌ن به شارهوانیو ئه‌وه‌ش چه‌ند قاتی مووچه‌ی ئه‌و کرێکارانه‌یه، به‌ڵام له شاره‌وانی به وه‌خت حه‌قده‌سته‌کانیان نادرێتێ‌و به‌و پووڵه‌ی خه‌ڵک مامه‌ڵه‌و بازرگانی دهکرێو هه‌رچه‌ند مانگ جارێکیش بڕێک پووڵ ده‌درێ به‌و کرێکارانه‌ی به‌و هۆیه‌وه که‌وتوونه‌ته ژێر فشاری زۆر؛ که‌چی هیچ ناوه‌ندێکی حکومه‌تی نییه حه‌قی ئه‌و کرێکارانه بستێنێ.