ئەمرۆ پێنجەشەممە، سێیەمین و دوایەمین ڕۆژی دانیشتنی دادگایی کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی گەلان (هەدەپە) لە ئانکارا بەڕێوەچوو.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە دانیشتنەکانی پێشتردا کە لە ڕێگای سیستەمی دەنگ و ڕەنگەوە بەشداری دەکرد، بەڵام بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە نەیتوانی بەشداری لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بکاو دادگایی کردنەکەی بۆ ٢٧ و ٢٨ی مانگی حوزەیران دواخرا.
دەمیرتاش لە دانیشتەکانی تردا و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا بەرگریی لە خۆی کردو ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرینگ کرد و لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی جەزیرەدا گوتی:
“من باسی ژووری گازی و فڕنەکانی هیتلەر و ساڵانی ١٩٤٠ ناکەم، کە ساڵی ٢٠١٥ لە جەزیرە ڕوویدا، و کۆمەڵکوژیی کرا، باسی ئەوە دەکەین ئایا دەکرێت ئەم ڕاستییە مێژووییە لە بیر بکەین؟”
هەروەها دەمیرتاش تۆمەتەکانی کە دراوەتە پاڵی ڕەتی کردنەوە و باسی لەوە کردووە کە دادوەری گشتی، یاسای پێشێل کردووەو تۆمەتی بێ بنەمایان بۆ هەڵبەستووە و دەبوایە لە جێگای ئەو دەسەڵاتدارانی تورکیا دادگایی بکرێن.
جێگای ئاماژەیە دادگایی کردنی دەمیرتاش لە نۆزدەهەمین دادگای سزا قورسەکانی ئانکارا بەڕێوە دەچێ و بە چەند تۆمەتی وەک “دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ڕێکخراو”، “پڕوپاگەندەکردن بۆ پ. ک. ک”ە داوای ١٤٢ ساڵ بەندکردنی بۆ کراوە.