له حالێک‌دا له وه‌رزی پاییزو سه‌رما نیزیک ده‌بینه‌وه، کێشه‌ی کارتۆنخه‌وه‌کان له ئێران له نێوان ناوه‌نده حکومه‌تییه‌کاندا ئه‌م دهستو ئه‌و ده‌ستی پێدهکرێو که‌س به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه وه‌ئه‌ستۆ ناگرێ.
جێگری کاروباری کۆمه‌ڵاتیی رێکخراوی بێهزیستی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕایگه‌یاندوه که کۆمه‌ڵگای ئێران له نێوان ١٥ تا ١٧ هه‌زار کارتۆنخه‌وی بێ خانهولانی هه‌یه که نیزیک به ته‌واوی ئه‌وانه توشبوو به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌کانن.
حه‌بیبوڵڵا مه‌سعودی فه‌رید له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “شه‌رق”دا ده‌ڵێ به‌پێی لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانییه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌و هه‌روه‌ها ئاماری ئه‌نجومه‌نه مهدهنییهکانو شاره‌وانی نیزیک به ١٧ هه‌زار کارتۆنخهو له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا هه‌ن که پێویسته بیر له دابینکردنی شوێن بۆ حاواندنه‌وه‌ی ئه‌وان بکرێته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئاماره له‌لایه‌ن ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ڕێژیم له حاڵێکدایه که کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌ڵێن برینی ئه‌و قه‌یرانه زۆر له‌وه قووڵتره‌و ژماره‌ی بێ ماڵ‌و حاڵ‌و کارتۆنخه‌وه‌کان له ئێران زۆر له‌وه زیاتره که ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه بریکاری فه‌رهه‌نگیی شاره‌وانیی تارانیش گوتویه‌تی که ژماره‌ی ژنه کارتۆنخه‌وه‌کان له ئێران له چاو ساڵانی پێشوو یه‌کجار زۆر زیادی کردوه