ده‌یان گوند له دههێستانهکانی جهلالوهندو عوسمانوه‌ند له به‌شی سهرفیروزاوای کرماشان که پتر له ٢٠٠ ماڵ ده‌بن له قه‌یرانی بێئاویدا ده‌ژین.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنیری کوردستان‌و کورد وشکبوونی کانی‌و بیر‌و چاڵاوه‌کان له‌و ناوچه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی ژیان له خه‌ڵکی تاڵ کردوه.
له‌و گوندانه‌دا که خه‌ڵکه‌که‌ی زۆرتر وهرزێرنو به کشتوکاڵه‌وه خه‌ریکن، ویشکبوونی کانی‌و چهمو چاڵاوه‌کان ئه‌وانی له ژیان خستوه، به جۆرێک که ناچار بوون سه‌دان سه‌ر حهیوانو وڵاغی خۆیان به ناچار بفرۆشن؛ وهرزێڕهکانیش به‌هۆی وشکه‌ساڵی له چه‌ند ساڵی رابردوو له‌و ناوچه‌یه هیچ بهروبوومێکیان ههڵنهگرتۆتهوهو به زۆری وازیان له زهویو زاره‌کانیان هێناوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له ته‌نیشت ئه‌و ڕووداو و کاره‌ساته سرووشتییانه ئه‌وه‌ی خه‌ڵک لێی تووڕه‌و ناڕه‌حه‌تن که‌مته‌رخه‌میی کاربه‌ده‌ستان به تایبه‌ت به‌رپرسانی به‌خشداریی سهرفیروزاوایه.
خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه ده‌ڵێن گه‌یاندنی ئاو به ئه‌وان له ڕێگه‌ی تانکێرهوه زۆر به نارێکوپێکی ده‌چێته پێشێ‌و حه‌وتووی ته‌نیا جارێکیان ئاو بۆ دهچێو ئه‌و به‌شه ئاوه‌ش که ده‌یاندرێتێ به‌شی هیچ ناکا.