حه‌مه‌ده‌مین ئاگوشی، زیندانیی سیاسیی کوردی به‌ندکراو له زاهیدان بۆ به‌شی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئه‌و شاره گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران حه‌مه‌ده‌مین ئاگوشی، به‌ندکراوی سیاسیی کورد له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردووه بێ هیچ هۆکارێک له به‌نده‌وه بۆ قه‌ره‌نتینه بردراوه. ئه‌و ڕووداوه به دوای ئه‌وه‌دا هات که ئه‌و به‌هۆی ئه‌و وتووێژانه‌ی له‌گه‌ڵ میدیاکان به‌دوای خۆکوژیی کچه‌که‌ی کردبوونی، له‌لایه‌ن به‌شی حیفازه‌تی زیندانه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی لێکرابوو.
ئه‌و له‌باره‌ی خۆکوژیی کچه‌که‌ی گوتبووی: ئه‌من ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له زیندانم و هاوسه‌ره‌که‌شم پاره‌که دوای مانگێک نهخۆشیو مانه‌وه له کۆمادا گیانی له‌ده‌ستداو له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا کچه‌که‌م به‌سه‌ر دایکییه‌وه بوو. له ئێستادا منداڵ دایک‌و باوکیشی له‌گه‌ڵه کێشه‌ی هه‌یه، چ بگا به کچێکی تازه‌لاوی که دایکی مردبێوباوکێشی له زینداندا بێ.
حه‌مه‌ده‌مین ئاگوشی ده‌ڵێ کچه‌که‌ی دوای مردنی دایکی تووشی نه‌خۆشیی ڕوحی ببوو، ئه‌وه جیا له‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان به‌هۆی کێشه‌ی ماڵی له سۆنگه‌ی له زینداندابوونی باوکیان که‌وتبووه ته‌نگانه‌و ئه‌وانی تووشی خهمۆکیو بێهیوایی کردبوو.
حه‌مه‌ده‌مین ئاگوشی هاوڕێ لەگەڵ ئیرەج محەممەدی و ئەحمەد پوولادخانی خەڵكی پیرانشار بە تۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان‌و محارەبە لە رێگەی هاوكاری كردنی حیزبەكانی دژبەری رێژیم ساڵی ٨٦ دەستبەسەرو پاش دادگایی كران لە لقی 2ی دادگای نیزامیی سه‌ربه رێكخراوی قەزایی هێزە چەكدارەكان حوكمی ئێعدام لە رێگەی تیرەبارانیان بەسەردا سەپا.
شایانی باسه ئەم حوكمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی شاری زاهیدان كەم كرایەوە.