له‌مساڵدا تا ئێستا تاقه قڕانێکیش چییه بودجه بۆ به‌رده‌وامبوون له لێدانی ڕێگای ئاسنی ورمێ_ مه‌هاباد ته‌رخان نه‌کراوه.
نادر قازی‌پوور، نوێنه‌ری شاری ورمێ‌ش به داننان به‌و بابه‌ته به هه‌واڵده‌ریی “فارس”ی ڕاگه‌یاندوه که فهرقو جیاوازیی زۆر له ته‌رخانکردنی بودجه به‌سه‌ر پارێزگاکان‌و پڕۆژه‌کاندا ده‌کرێ.
ئه‌و له نامه‌یه‌کدا بۆ محه‌ممه‌د باقر نه‌وبه‌خت، جێگری سه‌رۆک کۆمار وێڕای ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تیی خۆی له‌و دۆخه پرسیویه‌تی هۆکار چییه له‌مساڵدا هیچ بودجه‌یه‌ک بۆ به‌رده‌وامی له پڕۆژه‌ی لێدانی ڕێگای ئاسنی ورمێ بۆ مه‌هاباد ته‌رخان نه‌کراوه، ئه‌ویش له حاڵێکدا که ئه‌و پڕۆههیه ده‌بوا ساڵی ٨٨و ٦ ساڵ له‌وه پێش ته‌واو کرابا.
به‌پێی قسه‌ی کاربه‌ده‌ستان پشتگوێخرانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پارێزگای ورمێ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت له حالێک دایه که هه‌موو بودجه‌ی ساڵی ٩٤ بۆ پڕۆژه‌ی رێگای ئاسنی قه‌زوین بۆ ڕه‌شت که شار‌و شوێنی له‌دایکبوونی نه‌وبه‌خته، یه‌کجێ دراوه.