بێ‌کاری له نێو ژنان له ئێران، به تایبه‌ت ژنانی خوێنده‌وارو ده‌رچووی زانکۆ هه‌ر دێ‌و زیاد ده‌کا.
شه‌هیندوخت مه‌ولاوێردی، بریکاری سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان ڕایگه‌یاند که زیاتر له سه‌دی ٤٠ ی ئه‌و کچ‌و ژنانه‌ی زانکۆیان ته‌واو کردوه، بێکارن‌و کاریان ده‌ست نه‌که‌وتوه.
شه‌هیندوخت مه‌ولاوێردی له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یدا که بۆ باس له‌سه‌ر پرسی ژنان، کار‌و دامه‌زران پێکهاتبوو، گوتی گرینگ‌ترین قه‌یرانی ئابووریی ئێران پرسی بێکارییه که به تایبه‌ت ئه‌و قه‌یرانه له نێو کچان‌و ژنانی ده‌رچووی زانکۆ‌و هه‌روه‌ها ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌دا به زه‌قی به‌رچاو ده‌که‌وێ.
ئه‌و نه‌یشارده‌وه که نیزیکه‌ی نێوه‌ی ئه‌و کچ‌و ژنانه‌ی خوێندنی زانکۆیان ته‌واو کردوه بێکارن‌و؛ به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌یتوانیوه له‌وان هێزی ئینسانیی کار دروست بکا.
جێگری حه‌سه‌ن روحانی پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتن که زۆربوونی ژماره‌ی ژنانی سه‌رپه‌رستی خێزان‌و ژنانه‌بوونی هه‌ژاری واده‌خوازێ هه‌نگاوی گرینگ له پێناو کارخوڵقێنی بۆ ژناندا هه‌ڵبگیرێ.
سۆهه‌یلا جلۆداردزاده، ڕاوێژکاری وه‌زیری سه‌نعه‌ت‌و بازرگانی بۆ کاروباری ژنان‌و بنه‌ماڵه‌ش ده‌ڵێ که ژنان سه‌دی ٦٤ ی ده‌رچووانی زانکۆ له ئێران پێک دێنن، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر که‌میان له بازاڕی کاردا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
کورش په‌ڕه‌ند، جێگری وه‌زیری کار‌و خۆشبژیویی ئێرانیش ده‌ڵێ نرخی بێ‌کاری له نێو ده‌رچووانی زانکۆ له ئێران زۆرتر له نێونجی نرخی بێکارییه‌و، بێکاریی ژنانی ده‌رچووی زانکۆش دوو ئه‌وه‌نده و نیوی پیاوانه، ئه‌وه له حاڵێکدایه که سه‌دی ٦٠ ی ئه‌وانه‌ی له زانکۆکانی ئێران‌دا وه‌رده‌گیرێن کچان‌و ژنانن.