كاربەدەستانی زیندانی ورمێ ڕێگە بە زیندانییانی سیاسیی كوردی ئەم زیندانە نادهن جلوبەرگی كوردی لە بەر بكەنو پێیان ڕاگەیاندوون بێتوو پێداگری لە سەر لهبهرکردنی جلوبەرگی تایبەت بە نەتەوەی خۆیان بكەن، زۆر بە توندی لەگەڵیان بهرهوڕوو دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆڕی چالاكانی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی ١١ی خەرمانان، میرحەمید سەید عەلەوی، بەڕێوەبەری نێوخۆیی زیندانی ورمێ بڕیاری داوە كە گیراوانی سیاسیی ئەم زیندانە بە هیچ شێوەیەك بۆیان نییە لە نێو زینداندا جلوبەرگی كوردی لهبهربکهنو بێتوو لەم بڕیارە لابدەن بە توندی هەڵسوكەوتییان لەگەڵ دەكرێو جلوبەرگەكانیشیان لێ دەستێندرێ.
هاوكات لەگەڵ ئەم بڕیارەی ناوبراو، یەكێك لە زیندانیانی سیاسیی ورمێ بەهۆی لهبهرکردنی جلی كوردی لە لایەن یەكێك لە مەئموورەكانی ئەم زیندانەوە كەوتۆتە بەر لۆمەو لێكۆڵینەوەو پاشان لە سەر بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی زیندان پێیان ڕاگەیاندوون كە نابێ چی دیكە ئەم جلانە لە بەر بكەن.
شایانی باسە ئەم بڕیارەی بەڕێوەبەری زیندانی ورمێ ناڕەزایەتیی زیندانیانی لێ كەوتۆتەوەو ڕایانگەیاندووە كە بە هیچ شێوەیەك مل بۆ ئەم بڕیارە ڕاناكێشنو دەست لە جل و بەرگی تایبەت بە نەتەوەی خۆیان هەڵناگرن.