بەڕێوەبەری ستادی هاواهەنگیی ئابووریی دەوڵەت دەڵێ شیمانەی ئەوە دەكرێ ئەمساڵ لە بواری كەسریی بوودجەوە له ڕیزی خراپترین ساڵەكانی تەمەنی كۆماری ئیسلامیدا بێ.
محەممەدعەلی نەجەفی، هۆی ئەم بارودۆخە بۆ دابهزینی لە ڕادەبەدەری نرخی نەوتو بەردەوامیی داکشانی نرخی نهوت له بازاڕه جیهانییهکان دەگەڕێنێتەوە.
نەجەفی وێڕای هێنانە بەر باسی ئەم بابەتە كە نێونجیی نرخی نەوتی ئەمساڵ نیوەی ئەم قیمەتەیە كە چاوەڕوان دەكرا، وەبیری هێنایەوە كە لە كاتی چڕ بوونەوەی گەمارۆكانەوە، داهاتی ئێران لە ڕێگەی هەناردەی نەوتەوە به تهواوی لە كەمی داوە.
بوودجەی گشتیی دەوڵەت بۆ ساڵی ٩٤ تا ئاستی ٢٣٥ هەزار میلیارد تمەن پێشبینی كراوە، بەڵام نەجەفی پێی وایە داهاتی دەوڵەت لە نزیكەی ١٨٠ هەزار میلیارد تمەن تێناپەڕێ.
بەم جۆرە بوودجەی ئەمساڵ لانیكەم تا ٥٥ هەزار میلیارد تمەن لە كەمی داوە.
ڕاوێژكاری سەركۆمار هەروەها دەوڵەتی وریا كردۆتەوە كە لە وانەیە ئەم مەسەلە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی لە شوێنە جۆربەجۆرەكانی ئێران.
شایانی باسە لە حاڵێكدا كە دەوڵەتی ڕووحانی لەگەڵ كەسریی زۆر و لە ڕادەبەدەری بوودجە و كەم بوونی سەرچاوەكانی داهات بەرەوڕوویە، بەڵام هیوادارە كە گرفتە گەورە ئاربوورییەكانی ئەم وڵاتە پاش ڕێككەوتنامەی ناوكی و لە ڕێگەی ڕاكێشانی سەرمایەدانانی بیانییەوە چارەسەر بكرێ یان هیچ نەبێ سووكتریان بكا.