• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کاردانەوەکانی هێرش بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/01/02
جۆری بابەت: جیهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای قەرەبووکردنەوە لە حکوومەتی عێراق دەکا لەهەمبەر ئەو هێرشانەی کراوەتەسەر باڵوێزخانەکەیان لە بەغدا.
وتەکانی” مایک پۆمپێئۆ” لەگەڵ میدیاکانی ئەمریکادا، رۆژێک دوای هێرشی لایەنگرانی حەشدی شەعبی دێت بۆ سەر باڵوێزخانەکەیان لە عێراق کە سووتانی بەشێکی باڵەخانەکە و شکانی شووشەکانی باڵوێزخانەکەی ئەمریکای لێکەوتەوە.
مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “ئەوەی بینیتان، تیرۆریستان بوون کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتییان لێدەکرێت. هەندێکیان ئەو تیرۆریستانەن کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە و لەگەڵ ئەوانی دیکەش کە چوونە نێو باڵۆێزخانەی ئەمریکا و هەڕەشەیان لە دیپلۆمات و ئەمریکاییەکانی دیکەی نێو باڵویزخانەکە کرد.
قەیس خەزعەلی، سەرکردەی کەتائیبی ئەهلی حەق و هادی عامری سەرکردەی ڕێکخراوی بەدر کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، لە بەرەی ئەو خۆپیشاندانانەدا بوون .
پۆمپێئۆ ئاماژەی بەوە کرد، “ئەمە ٤٠ ساڵە کۆماری ئیسلامیی ئێران کەمپەینی تیرۆرستیی جیهانیی بەڕێوە دەبات. خەونی دەسکەوتنی ئەتۆمیان هەیە و ئەمڕۆش توانای پیتاندنی هەیە. کە ئێمە هاتین ئیدارەی پێش خۆمان پارەی زۆری پێدابوون کە لە بەرنامەی چەکی ناوکیدا خەرجکرا، پارەیەکی زۆر بوو کە بۆ کاری تیرۆرستی لە سەرتاسەری جیهان و بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکیی خۆیان کەڵکیان لێوەرگرت .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو کە تێڕوانینی ئیدارەی تڕامپ تەواو جیاوازە و وتی: “ئێمە گوشاری راستەقینە دەخەینە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەردەوامیش دەبین”.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند کە پێنج هێرشیان کردۆتە سەر بنکەکانی کەتایبی حیزبوڵڵای عێراقی لە سووریا و عێراق. پێشتر حەشدی شەعبی رایگەیاند کە هێرشەکە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمریکایی بە ئاژانسی ڕۆیتێرزی راگەیاندووە کە هێرشەکە لەڕێگەی فڕۆکەی ئێف پازدەوە بووە .
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی بەفرانبار لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی، هەڵیانکوتایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، بەشێکیان سووتاند و داوایانکرد باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق دابخرێت، هاوکات درووشمی “مەرگ بۆ ئەمریکا” و چەندین درووشمی دیکەی دژ بە ئەمریکایان بەرزکردەوە.
پۆمپێئۆ هەروەها ڕایگەیاند، تڕامپ لەم بارەوە هەمیشە رووک بووە و ڕایگەیاندووە، هەرکاتێک ژیانی ئەمریکاییەکان بکەوێتە مەترسییەوە، وڵاممان دەبێت، هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەش لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە لەو چوارچێوەیەدابووە.
لە لایەکی ترەوە “برایان هوک” ڕایگەیاند، وەڵامی هەموو هێرشێکی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدەنەوە.
حکوومەتی ئەمریکا ڕەخنە لە بەرپرسانی عێراق دەگرێت و بەوە تۆمەتباریان دەکات کە نەیانتوانیوە بەرژەوەندییەکانی واشینگتون بپارێزن.
شایانی باسە کە پاش ئەوەیکە بەرپرسانی ئەمریکا کۆماری ئیسلامییان بە تۆمەتباری سەرەکی هێرش بۆسەر باڵوێزخانەکە زانی و هەڕەشەی وڵامدانەوەی کرد، هیزەکانی حەشدی شەعبی لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا کشانەوە.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist