کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی کۆنگرەی چواری یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز کۆسرەت ڕەسووڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانی کردوە.
لەم پەیامەدا وێڕای پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی چواری یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و هیواخوازبوون بۆ سەرکەوتنی سەرکردایەتیی نوێی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، پێداگری لەسەر بەردەوامیی پێوەندیی برایانە و نیشتمانیی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان کراوە.
دەقی پەیامەکە بەمجۆرەیە:
بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسووڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان!
لەگەڵ ڕێز و سڵاو،
بهبۆنهی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی چواری یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و ههڵبژێرانی جهنابت به سهرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، به ناوی خۆم و هاوڕێیانم له رێبهریی حیزبی دێموکراتی کوردستان گهرمترین پیرۆزباییت لێ دهکهم.
هیوا دهخوازین لهو ههلومهرجه گرینگ و ههستیارهدا که گهلی کورد پێیدا تێ دهپهڕێ، خەڵک و هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان به لێکتێگهیشتن و یهكگرتوویی زیاترهوه ڕووبهڕووی ئهگهر و ئاستهنگهکانی ئهم قۆناغه ببنهوه و؛ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە دەوری کاریگەر و شوێندانەری لە ڕەوتی ڕووداوەکان لەپێناو بەرەو پێشبردنی پرسی کورد و ماف و داواکانی خەڵکی کوردستان لە عێڕاقدا هەبێ.
یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان مێژوویەکی دەوڵەمەند و پڕبایەخی لە دەستەبەر و پارێزگاری لە دەستکەوت و بایەخە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لە کوردستاندا هەیە. هیوادارین لەم بڕگە نوێیەش لە ژیانی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیدا، ئەم حیزبە تێکۆشەر و خەباتکارە بەپێی ئەم زەرفییەت و جێگە و پێگە دیارەی هەیەتی پتر لە پێناو پێشڤەچوونی بزووتنەوەی سیاسی و دەستەبەری مافە نەتەوایەتییەکانی کورد تێبکۆشێ.
جارێکی دیکەش هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوەی بەڕێز و هەموو هەڤاڵانمان لە یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان دەخوازین و پێداگری لەسەر بەردەوامی و پەرەپێدانی پێوەندیی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە.
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان