ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ڵێ له ماوه‌ی ساڵی ١٩دا زیاتر له ٥٥٦ تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران ده‌ستی به‌سه‌دا گیراوه و ٣٥٤ هه‌زار كه‌سیش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ردا ئه‌و ناوه‌نده حکومه‌تییه‌ی ئێران ده‌ڵێ سه‌دی ٤٤ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیندانی ده‌كرێن به تاوانی ماده‌ی هۆشبه‌ره که ده‌گیرێن.
به‌پێی دوایین بنیاتی موتاڵا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی زیندان له ساڵی ٢٠١٢ دا ئێران به ٢٩٩ كه‌س زیندانی له هه‌ر ١٠٠هه‌زار كه‌س حهشیمهتدا، له پله‌ی ٤٠ی جیهانو چواره‌می ئاسیا‌و پاش وڵاتانی توركه‌مه‌نستان، تایله‌ند و ماڵدیو دایه.
به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان كه ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌ی پهروهندهكانی سزا‌و تاوانبارانی كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌كه‌وتووه كه سه‌دی ٤٥ به‌ندكراوان له ئێران پێوه‌ندییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه.
ماده‌ی هۆشبه‌ر به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌دی ٢٥ی تاوان‌و زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌بووه به جۆرێك كه سه‌دی ٦٥ی هاوسه‌رئازاری، سه‌دی 55ی ته‌ڵاق، سه‌دی ٣٠ی منداڵ ئازاری، سه‌دی ٢٦ كوشتنی به ئانقهستو سه‌دی 23ی شه‌ڕو پێکهه‌ڵپڕژانه‌کان به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه بووه. هه‌روه‌ها به‌گشتی ڕێژه‌ی گرتن له‌سه‌ر تاوانکارییه‌کان له ئێران له ماوه‌ی ساڵی ٩٣ له چاو ساڵی ٩٢ نزیك به سه‌دی ٤ زیادی کردوه.