ڕێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی ئالان ئه‌و منداڵه 3 ساڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ براو دایكی خنكان، ڕۆژی هه‌ینی له شاری كۆبانێی خۆراوای کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌رمی ئالان‌و برا ٥ ساڵه‌كه‌ی غالیب و دایكه ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵه‌که‌ی ریحان، سه‌ره‌تا بۆ شارێكی هاوسنووری توركیه گواسترانه‌وه‌و پاشان به ماشێنی تایبهتو به ئیسكۆرتی هێزه‌كانی توركیه‌وه بۆ شاری كۆبانێ به‌ڕێکران.
سلێمان كوردی، مامی ئالان‌و غالیب ڕایگه‌یاند كه عه‌بدوڵای باوكیان بڕیاری داوه به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له ئورووپا نه‌كاته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ براكه‌م ته‌نیا له‌به‌ر منداڵه‌كانی ده‌یه‌ویست بچێته ئورووپا، ئێستا كه ئه‌وان نه‌ماون پێی خۆشه له كۆبانێ بمێنێته‌وه.
وێنه‌ی ئالانی 3 ساڵه له قه‌راخ ده‌ریاو هه‌واڵی مردنی ناوبراو، بوو به تراژیدیاترین وێنه‌ی خه‌به‌ریی ساڵ له جیهانداو سرنجی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی زیاتر بۆ لای قه‌یرانی په‌نابه‌رانی، سووری، عێراقی، ئه‌فغانی و ئافریقای و شه‌ڕو نائارامییه‌کان له‌م ناوچه‌یه ڕ‌اكێشا.
شایانی باسه سه‌دان هه‌زار كه‌س خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا وڵاتانی خۆیان به‌جێ هێشتووه به مهترسیدارترینو درێژترین ڕێگه‌دا به‌ره‌و ئورووپا وه‌ڕێ كه‌وتوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه به سه‌دان كه‌س له‌وان له‌م ڕێگه‌یه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه.