له حاڵێكدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئوورپا له لوكزامبۆرگ سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی گرفتی په‌ناخوازان، به تایبه‌ت چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی ئه‌وان له نێوان وڵاتانی ئورووپایی دان، ڕێبه‌رانی ٤ وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئورووپا كه به دژی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانن له پراگ كۆ بوونه‌ته‌وه تا له‌م باره‌وه سیاسه‌ته‌كانی خۆیان ڕێکبخه‌ن.
به‌قسه‌ی كاربه‌ده‌ستێكی ئورووپایی له ئێستادا كه‌لێن كه‌وتۆته نێوان وڵاتانی ڕۆژههڵاتو ڕۆژاوای ئورووپا، ئه‌وه له حاڵێك دایه كه وێلادیمێر پووتین، سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕۆژاوا له خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و قه‌یرانه ده‌زانێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز وڵاتانی بریتانیا‌و سۆئێد ئاماده‌یی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی په‌ناخوازی زیاتر ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا، كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی ئورووپای ڕۆژهه‌ڵات به‌دژی وه‌رگرتنی شاڵاوی پهناخوازهکانن. مه‌جارستان، له‌هستان، ئۆسلۆواكی و كۆماری چێك له دژبه‌رانی ئه‌م پێشنیاره‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه مافی خۆمانه ڕێگری له هاتنی حه‌شیمه‌تێكی زۆر له موسوڵمانان بۆ وڵاتانی خۆمان بكه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرس، كۆمیسێری به‌رزی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری په‌ناخوازان، داوای له وڵاتانی ئورووپایی كردووه تا زۆر به په‌له، هه‌رنه‌بێ ٢٠٠ هه‌زار په‌ناخوازی دیكه وهربگرنو به سه‌ر وڵاته‌كانیاندا دابه‌شیان بكه‌ن.