• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە خەباتی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکرات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/12/24
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, کوردستان

ڕۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاویی ڕێورەسمی پێدانی لەوحی ڕێز لێنان بە بەشێک پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسی حیزب بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕوحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
پاشان پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە خاتوو شەونم هەمزەیی پێشەکییەکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
دواتر بەڕێز مستەفا مولوودی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە چەند وتەیەکی کورتدا پیرۆزبایی لەو پێشمەرگە فیداکارانە کرد کە تەمەنێکە لە خزمەت حیزب و شۆڕشدان و هەروەها بەخێرهاتنی میوانەکانی لە حیزبی شێوعی کوردستان و مامۆستا مەلا محەممەد جوانڕۆیی کرد کە لە ڕێورەسمەکەدا بەشدار بوون.
لە بەشێکی وتەکانیدا باسی لە بیرۆکەی خەڵاتکردن و ڕێز لێنان لە پێشمەرگە دێرینەکان و هەروەها ناوەندی ڕاگەیاندن کرد کە بەشێوەی جۆراوجۆر پێشمەرگە دێرینەکان بەسەر دەکەنەوە و ڕێزیان لێدەگرن.
دوای قسەکانی جێگری سکرتێری گشتی، بەڕێز مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکڕات و سیمای ناسراوی گەلەکەمان چەند وتەیەکی لەسەر پێوەندییەکانی نێوان حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەڕێز مەلا محەممەد جوانڕۆیی پێشکەش کرد.
مامۆستا حەسەنزادە لە بەشێک لە قسەکانیدا ئاماژەی بە پێوەندی دێرین و دۆستایەتی دوو حیزبی خاوەن رابردوو کرد کە لە ماوەی دوورودرێژی خەباتدا دۆستایەتی و پێوەندییەکی نزیک و بێ خەوشی ئەم دوولایەنەی کرد و هەروەها لە وەسفی بەڕێز مامۆستا مەلا محەممەد جوانڕۆیی‌دا باسی لە قارەمانەتی و هاوکاریی ناوبراو کرد کە لە کاتێکی پێویست و سەخت و هەستیاردا وەک پێشمەرگەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەی فیداکاری و هاوکاریی بوو لەگەڵ حیزبی دێموکڕات و شۆڕشی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستاندا و هەر لەو ڕێگایەشدا بە سەختی بریندار بووە.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا پێشکەشکاری کۆڕەکە نامەی ڕێزلێنانی مامۆستا مەلا محەممەد جوانڕۆیی خوێندەوە کە لە لایەن دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ئامادە کرابوو. ئەو لەوحی ڕێزلێنانە لە لایەن بەڕێز جەلیل گادانی تێکۆشەری دێرینی نێوڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پێشکەش بە بەڕێز مەلا محەممەد جوانڕۆیی کرا .
دواتر کاک مەلا محەممەد لەسەر چۆنییەتی بەشداربوونی لە شۆڕشی گەلی کورددا و پێوەندی لە گەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان چەند وتەیەکی پێشکەشکرد.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە یادگار و بیرەوەری زۆری لایە بەڵام ئێستا پێویست ناکا باس بکرێ و سپاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد کە ڕێزیان لە رابردووی ناوبراو و پێشمەرگە دێرینەکان گرتوە. هەروەها باسێکی لە ڕابردووی حیزبی شیوعی کوردستان و هەڵوێستەکانی حیزبی شیوعی عیراق کرد کە لە کاتە سەختەکاندا پشتیوانێکی بەهیزی مافەکانی گەلی کورد بووە.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا عەلی بوداغی نامەی ڕیزلێنانی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکڕاتی خوێندەوە کە لەلایەن دەفتەری سیاسییەوە ئامادە کرابوو و دوابەدوای خویندنەوەی نامەکە، ناوی کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی دێرینی حیزب کە ٤٠ ساڵ و سەرووی چل ساڵ لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا خەباتیان کردووە و لەوحی ڕیزلێنان لە لایەن بەڕێز مستەفا مەولوودی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشکەشی ئەو تێکۆشەرانەی دێموکڕات کرا. دواتر مامۆستا عەبدووڵلا حەسەن‌زادە لەوحی ڕێزلێنانی پێشکەشی کاک مستەفا مەولوودی کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکدا لە لایەن بەڕێزان، کەماڵ کەریمی، عومەر باڵەکی و حەسەن قادرزادەوە لەوحی ڕیزلێنان پێسکەشی ئەو پێشمەرگە دێرینانەی حیزب کرا کە ماوەی دەیان ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبدا بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتیان پۆشیوە و تا ئێستاش هەر لە خزمەت حیزب وگەلەکەیان دان.

 

1 لە 32
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

15.

16.

17.

18.

19.

20.

21.

22.

23.

24.

25.

26.

27.

28.

29.

30.

31.

32.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist