سه‌رچاوه حوقووقییهكانی كۆوهیهت ئاشكرایان كردووه كه دوو كه‌س له دیپڵۆماته‌كانی باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌و وڵاته له‌گه‌ڵ گرووپی چه‌كداری “موسلیح ئهلعهبدولی” كه ئه‌ندامه‌كانی دهستبهسهرو ڕاده‌ستی ده‌زگای قه‌زایی كراون، له پێوه‌ندی دا بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆوه‌یت له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا ڕایگه‌یاندوه كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌م بانده به ناوی عه‌بدولڕه‌زا دێهقانی كه خه‌ڵكی ئێرانه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ئه‌م مه‌ئمووره ئێرانییه له‌گه‌ڵ ژنێكی كۆوهیتی ژیانی هاوبه‌شی پێك هێناوه و له ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی. ناوبراو له چه‌ند وڵاتی جیهان له بواری تیجاره‌تی خانووبه‌ره‌وه چالاكی كردووه‌و ئه‌ندامی بانده تێرۆریستهشد بووه كه له لایه‌ن كۆوهیتهوه ئاشكرا بووه و هاوكاری ماڵیی کردوون‌و زانیاری پێداون
ده‌زگای قه‌زایی كۆویهت له چه‌ند ڕۆژت ڕابردوودا ٢٤ كه‌سی به پلاندانان بۆ هێرش و په‌لاماری تێرۆریستی له‌م وڵاته‌و بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌و حیزبوڵڵا تاوانبار كردووه که له نێو ئه‌م تێرۆریستانه‌دا یه‌كیان خه‌ڵكی ئێرانه. ئه‌م كه‌سانه به سیخوڕی كردن بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و حیزبوڵڵای لوبنان به مه‌به‌ستی هه‌وڵی دوژمنكارانه به دژی وڵاتی كووه‌یت له ڕێگه‌ی قاچاغی مه‌وادی ته‌قینه‌وه بۆ نێوخۆی ئه‌م وڵاته و ئاماده كردنی ئه‌م مه‌واده و هه‌روه‌ها پێبوونی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تاوانبار كراون.