که‌سێکی خه‌ڵکی گوندی سوێروێ له ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت به شێوه‌یه‌کی گوماناوی کوژراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، ١٣ ی خه‌رمانان ئەبوبەکر کوڕی ڕەسوڵی دەروێش خدری سوێروەیی که شه‌وانه نیگابانیی لە ڕەزو باغەکانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌دا، بەشێوەیەکی نادیار کوژراوه‌و ڕوون نیه هۆکاری کوژرانی چییه‌و بکوژ یان بکوژه‌کانی کێن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بووبه‌کر کێشه‌ی بنهماڵهییو ناخۆشییان له‌گه‌ڵ که‌س نه‌بوه‌و ئه‌وه‌ش زیاتر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه به‌گومان کردوه.