• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: ئەشکەنجەی دەسبەسەرکراوان ئێمەی ڕاچڵەکاند

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/12/23
جۆری بابەت: جیهان

دوای خۆپێشاندانەکانی گەلانی ئێران دژ بە گرانی و زوڵم و ستەمی ئاخوندەکان، کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایانگەیاند کە هەڵسووکەوتی کاربەدەستانی ڕێژیم لەگەڵ زیندانیان ئێمەی ڕاچڵەکاند.
لەگەڵ دەسپێکی خۆپێشاندانەکانی گەلانی ئێران بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمانی خامنەیی و سەرۆک کۆمار بەربوونە گیانی خەڵک و لە هیچ جینایەتێک خۆیان نەپاراست. ڕاستەوخۆ خۆپێشاندەرانیان دایە بەردەستڕێژی چەکەکانیان، خەڵکیان لە شەقامەکان دایە بەر لێدان و ئەشکەنجە، سەدان کەسیان کوشت، هەزاران کەس بریندار بوون و هەزاران کەسیش راپێچی بەندیخانەکان کران.
دوابەدوای ڕاپێچکردنی خەڵکی بێتاوان بۆ بەندیخانەکان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕووداوانە گرووپێکی کارناسیی سەربەخۆی شازدە کەسی پێکهێنا. ئەو گرووپە دوای لێکۆڵینەوە ڕایگەیاند کە تا ئێستاش هەزاران کەس لە خۆپێشاندەران هەر لە بەندیخانەکاندان. ئەو کارناسانە ڕۆژی هەینی ٢٩ی سەرماوەز لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە هەڵسووکەوت و ڕەفتاری خراپی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ زیندانییەکان ئەوانی ڕاچلەکاندووە.
سێ حەوتوو بەر لە ئێستا کۆمیساریای بەرزی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە لەسەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە تا ئێستا لانیکەم ٧٠٠٠ کەس گیراون و هەر لەو پێوەندییەدا ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان چەند ڕۆژ پێش لە بڕیارنامەیەکدا کۆماری ئیسلامیی ئێرانی مەحکووم کرد.
ئەو کارناسانەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایانگەیاند کە ئێستاش هەزاران کەس لە بەندیخانەکاندا لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاردان و کاربەدەستانی ڕێژیم بەزۆر زیندانییەکان ناچار دەکەن کە ئێعتڕاف بکەن، بریندارەکان دەرمان ناکرێن و زۆر کەس لە زیندانە نهێنی و شاراوەکاندا ڕاگیراون یا ون کراون و چارەنووسیان نادیارە. ئەو گرووپەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە دەسبەسەرکراوان پەروەندەکانیان بەدواداچوونیان بۆ ناکرێ و لە دادگاییەکی عادڵانە بێبەشن.
شایانی باسە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند کە لە خۆپێشاندانەکانی ئێراندا تەنیا لە ماوەی ٣ ڕۆژدا لانیکەم ٣٠٤ کەس کوژراون کە ١٢ کەسیان مناڵن. هەر لەو ڕاگەیەندراوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتوە کە کەسوکاری قوربانیان هەڕەشەیان لێکراوە کە بێدەنگ بن و هەقیان نییە هیچ شتێک لەبارەی قوربانیەکان باس بکەن و هەروەها هەڕەشەیان لە مێدیاکارانیش کردووە کە نابێ باسی کوژراوانی خۆپێشاندانەکان بکەن.
هەر لەو پێوەندییەدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە ناوەندەکەی لە وڵاتی نۆروێژە، ڕایگەیاند کە لە خۆپێشاندانەکاندا ٣٢٤ کەس کوژراون کە لانیکەم ١٤ کەسیان مناڵن.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist