ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان نه‌یانهێشت ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له جه‌لال مه‌له‌کشا له شاری سنه به‌ڕێوه بچێ.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١١ی خه‌رمانانی ١٣٩٤ی هه‌تاوی له شاری سنه به‌ر به رێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له شاعیری ناسراوی كورد جه‌لال مه‌له‌كشا گیرا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه به سه‌دان كه‌س ڕوویان له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌که کردبوو.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی رێوڕه‌سمه‌که، هێزه ئینتیزامی‌و تایبه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ڕژانه هۆڵی رێوڕهسمهکهو به بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌و بۆمبڕێژبوونی هۆڵه‌که‌و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی، داوایان له به‌شداران کرد هۆڵه‌که به‌جێ بهێڵن.
ئه‌و رێوڕه‌سمه که “ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌وله‌وی کورد” ئاماده‌کاری بۆ کردبوو، میوانێکی زۆری له ئهدیبانو نووسهرانو ئه‌ده‌بدۆستان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی شاری سنه بۆ بانگهێشت کرابوو که به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان و کورد، به نزیک ٤٠٠ که‌س مه‌زه‌نده دهکرانو قه‌رار بوو ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، کاتژمێر 5ی ئێواره له ناوه‌ندی کلتووریی شاری سنه به‌ڕێوه بچێ‌و تێیدا رێز له شاعیری ناسرا و نیشتمانپه‌روه‌ری کورد جه‌لال مه‌له‌کشا بگیرێ، که‌چی به‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌ندانه، به ناچاری میوانان و به‌شداران هۆڵی رێوڕه‌سمه‌که‌یان چۆڵ کرد.
به‌پێێ زانیارییه‌کانی په‌یامنیری کوردستان‌و کورد تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ چه‌شنه زانیارییه‌ک یاخود پشتڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک له‌بابه‌ت بۆمبڕێژکرانی ئه‌و هۆڵه رانه‌گه‌یه‌ندراوه. هاوکات ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که که‌سێک که تا ئێستا ناسنامه‌ی ئاشکرا نه‌کراوه‌و گۆیا بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی کوردیی ده‌ره‌وه‌ی ئێران چالاکی هه‌بووه و وێنه و راپۆرتی به‌رێ کردووه‌ته ده‌ره‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.